توركیا دەبێتە پردی پەیوەندی بازرگانی رووسیا و كۆمپانیا ئەوروپییەكان
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ دووشەممە (هەشتی/ئاب/ 2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن)ى توركی بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى هه‌نارده‌كارانى توركيا ڕوونيكرده‌وه، "له مانگى ته‌ممووزى ئەمساڵ زۆرترين هه‌نارده‌كردنمان له‌گه‌ڵ رووسيا بووه، ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌كراوه مادده كيمياوييه‌كان و سه‌وزه و ميوه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م جەنگەشدا بەهۆی سزاكانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا به‌تايبه‌تى له‌و مانگانه‌ى كۆتايى داواكارى رووسيا بۆ به‌رهه‌مه‌كان رووى له‌زيادبوون كردووه، بۆ په‌يداكردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه رووسیا بەدوای جێگره‌وه‌یەك ده‌گه‌رێت، بۆ ئەو مەبەستەش داواى له توركيا كردووه."
لە بەشێكی تر قسەكانی ئاماژەی بەوەكرد، "بە بۆچوونی ئێمە بەشێك له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا واسه‌يری توركیا ده‌كه‌ن كه بۆ هەناردەكردنی كاڵاكانیان زۆر گرينگه، ئەگەر هەیە كۆمپانياكانى ئه‌وروپاش هەوڵ بدەن بۆ ئه‌وه‌ى لەو دۆخە سوودمه‌ن بن، چونكە توركيا و رووسيا تائێستاش په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كانيان به‌رده‌وامه."
له هه‌فته‌ى رابردوو گۆخان تورهان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى چاودێرى ( IDDMIB) و شاندێكى بازرگانى به سه‌ركردايه‌تى كۆمسيۆنى كارى پيشه‌سازى سه‌ردانى رووسيایان كرد، ئەو سەردانە بە مه‌به‌ستى خێراكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاڵوگۆرى به‌رهه‌مه‌كان و داواكردنى دامه‌زراندنى ناوەندێك بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاره‌كانیان ده‌ست پێكردووه.
گۆخان تورهان رایگەیاند، "رووسيا نايه‌وێت بازرگانى به يۆرۆ بكات گوتيشى رووسيا جگه له توركيا و چين هيچ بژارده‌يه‌كى تر‌ى نيه" تورهان ئه‌مه‌شى روونكرده‌وه "تاوه‌كو ئه‌مرۆ (14) كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ رووسيا، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى (15)ه‌م پێويسته له توركيا ئه‌نجام بده‌ين."
ته‌لها ئۆزگه‌ر، جێگيرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ( IDDMIB) و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازى و هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌لى چێشتخانه‌ى (EVSID) رايگه‌ياند "ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا سه‌رى هه‌ڵداوه له رووسيا كاريگه‌رى ئه‌رێنى بۆ توركيا ده‌بێت."
هه‌روه‌ها گووتيشى، "بەدڵنیاییەوە ئێمه جەنگ په‌سه‌ند ناكه‌ين، ده‌مانه‌وێت مرۆڤه‌كان هيچ زيانێكيان پێنه‌گات، تاوه‌كو ئه‌م جەنگە به‌رده‌وام بێت ژيانيش هه‌ر به‌رده‌وامه، ده‌بێت ئه‌م ماوه‌ييه چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك دروست بكه‌ين به هه‌ميشه‌يى كه له ئێستادا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتۆته‌پێش بۆمان. دروستكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه، نابێت ته‌نيا بۆ ڕزگاركردنى كاتی بێت، بەڵكو پێويسته ئه‌و كارانه‌ى له ئێستادا ئه‌نجامى ده‌ده‌ين ببێته هه‌ميشه‌يى. "
لە لایەكی ترەوە چه‌تين ته‌جدليئۆغڵو، جێگرى سه‌رۆكى ( TIM) و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌نارده‌كردنى كانزايى ئاسنين و نا ئاسنيه‌كانى ئيسته‌مبۆڵ، رایگەیاند، "هه‌ندێك كۆمپانياى يه‌كێتى ئه‌وروپا پلانيان هه‌يه له‌رێگه‌ى توركياوه به‌رهه‌مه‌كانيان بفرۆشنه رووسيا، ده‌يانه‌وێت توركيا وه‌كو كۆگا و پرد به‌كاربهێنن، له لايه‌كى تریشەوە رووسه‌كانيش ده‌يانه‌وێت له رێگه‌ى توركياوه ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ توركيا له رووى پيشه‌سازى و هه‌نارده‌كردنه‌وه دەرفەتێكی مێژوييه، ئه‌گه‌ر سه‌يرى خشته‌ى هه‌نارده‌كردنى رووسيا بكه‌ين كه گه‌مارۆيه‌كى زۆرى له‌سه‌ره له‌لايه‌ن وڵاتان، ئه‌و كات خواستێكى زۆر له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێت، چونكە هەر كاتێك له‌لايه‌ن ئه‌لمانياوه و ئيتاليا و فه‌ره‌نسا ده‌ستيان نه‌كه‌وێت له‌ئێمه وه‌رده‌گرن."
لەمانگی شوباتی ئەمساڵ رووسیا هێرشی كردە سەر ئۆكراینا، ئەوەش لە چەندین رووەوە دەرفەتی بەسوودی بۆ توركیا رەخساند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment