رێبەر ئەحمەد: هیوادارم هێزە سیاسییەکان و بەرپرسان هاوکاربن لە جێبەجێکردنى پەیڕە و ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لە پەرلەمان ڕایگەیاند، بۆ ڕێکخستنەوەى یەکەى پاسەوانى  پەیڕەوێک دەرچووە لە ئەنجوومەنی وەزیران، رێنماییش پێویستیش لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە بۆ رێکخستنی ئەو یەکەیە پاسەوانی و دەستبەکاربوونی ستافی یەکەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ.

ئەمڕۆ دووشەممە حەوتى حوزەیرانى (2021)، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم لەگەڵ لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، لەسەر تەوەرەکانى خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، هەمواری یاسای چەک ژمارە 16ی ساڵی 199، لەسەر دروستکردنی یەکەیەکی پاسەوانی و پەیڕەوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان کرد.

وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم، لە گۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، داواى لە حیزبەکان و بەرپرسان کرد، لە پێناو ڕێکخستنەوەى یەکەى پاسەوانى هاوکاربن لە جێبەجێکردنى پەیڕە و ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ.
سەبارەت بە یەکخستنەوەى هێزەکانى یەکەى (70 و 80)ى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەگەر پارتى و یەکێتى بڕیار بدەن ئەو دوو یەکەیە بچنە ناو وەزارەتی پێشمەرگە تەنها بڕیارێکى دەوێ، ئێستا پارتی بڕیاریداوە و یەکەی (80) چووەتە ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەکە دەستیپێکردووە، چاوەڕێ دەکەین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەو بڕیارە بدەن.
لەسەر هێرشەکانى ئەم دواییەى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە، ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت، سەرکۆنەی ئەو کردارە دەکەین، ئەم هێزە کە هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، هێزێک نییە لە رووی چەکدارییەوە و سیاسییەوە ڕێگەپێدراو بێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین