سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى به‌لجیكا كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ له‌ برۆكسل مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ له‌ ئه‌لیكسانده‌ر دیكروو سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لیجكا كۆبووه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌لجیكا كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى حوزه‌یران، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ برۆكسل له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا كۆبووه‌وه‌. به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بارودۆخی عێراق بە گشتی تاووتوێ کرا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە کرا . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان."

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، ستایشی هەرێمی کوردستانی کردووه‌ و بە "هەرێمێکی زیندوو و کاریگەر" ناوی بردووه‌ و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی. هه‌روه‌ها  گوتویه‌تی، "دەتوانین لە بواری کشتوکاڵی هاوکاری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین."

له‌ به‌رانبه‌ریشدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "سوپاسی پشتیوانی بەلجیکای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. جەختیشی لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین