جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا توركيا هاوپەيمانێكى هەستيارە هەواڵ

نوچەنێت:

جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا رايگەياند، "توركيا بە هاوپەيمانێكى هەستيار لە ناتۆ وەسف دەكات"، جەختيش لەسەر كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ پارێزگاريكردن لە پەيوەنديەكانیانی نێوانیان، له‌ پێناو بۆ هاندانى زياتر ديموكراسى بوونى ئەو وڵاتە.

رۆژى چوار شەممە نۆى حوزيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى كەناڵى(حوڕە) بڵاويكردەوە، وێندى شێرمان جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا لە سيمینارێك له‌ ناوه‌ندی جێرمان مارشال له‌ واشنتن سەبارەت بە توركيا گوتى،" توركيا لە جه‌نگی دژی تیرۆر هاوكارى زۆرى كردوين و لە زۆر وڵاتى تر كارمان پێكەوە كردوە،  توركيا لە ئەفغانستان و وڵاتانى تر هاوبەشمانن". 

لەبەشێكى ترى قسەكانى شێرمان ئاماژەى بەوە كرد،" بەڵام ئەوە واتاى ئەوە نييە ئێمە لە هەموو كارەكانى توركيا رازين"، سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌كان گوتی، "ئەمريكا نيگەرانە لە پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا و پەيوەندى لەگەڵ هەندێ وڵاتانى دراوسێ و لەوانە ئێران و رووسيا و كڕینی سیسته‌می سيستەمى (ئێس٤٠٠)، سەبارەت بەو پرسەش گفتوگۆى زۆمان لەگەڵ توركەكان پێكەوە كردووە".

ده‌رباره‌ی سه‌ردانی ئه‌و دوایه‌ی بۆ توركيا و ئەو پرسانەى گفتوگۆى لەسەركراوە، شێرمان رايگەياند،" گفتوگۆى زۆرمان لەسەر پرسەكانى وەك سوريا و لبيا و ئەفغانستان و چەند پرسێكى تر كرد". 

لە كۆتايى قسەكانى رايگەياند" پەيوەندى لەگەڵ توركيا پەيوەندييەكى روكەشانە نييە، توركيا هاوبەشێكى گرنگە لە ناتۆ، لەو بڕوايە دام پێويستە لەكاركردن بەردەوام لەسەر بنياتنانى ئەو پەيوەندييە و پارێزكاريكردن لێى، هانى توركياش بدرێت بۆ هەنگاونان بە ئاراستەى ديموكراسى راستەقينە و بەهێز".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین