دژایه‌تییه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد..پشكى هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ کوردستانی

 
 نوچه‌نێت

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كانیش ده‌ستیان به‌دژایه‌تى كردووه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

پێشتر پشكى هه‌رێمى كوردستان 13 ترلیۆن و 900 ملیار دینار بوو

 

پێشتر پشكى هه‌رێمى كوردستان 13 ترلیۆن و 900 ملیار دینار بوو، ئه‌و كات قه‌باره‌ى ته‌واوى بودجه‌كه‌ 164 ترلیۆن دینار بوو، كه‌چى ئێستا قه‌باره‌ى بودجه‌ ده‌بێته‌ 125 ترلیۆن و پشكى هه‌رێمیش به‌ رێژه‌ى 12.67 % دیاركراوه‌، به‌ڵام هێشتا بڕه‌كه‌ى به‌گوێره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ دیار نه‌كراوه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى ده‌نگدان به‌ بودجه‌، دژایه‌تى شیعه‌كانیش بۆ پشكى هه‌رێمى كوردستان زیادى كردووه‌، له‌وانه‌ مه‌نسوور بعیجى  په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاساى رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وان ئاماده‌ نییه‌ ده‌نگ بده‌ن، ئه‌گه‌رهاتوو پشكى هه‌رێمى كوردستان زۆربێت و له‌سه‌ر حسێبى شاره‌كانى باشوورى عێراق بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین