سەرباز ساڵح، ئابوری سەربەخۆ ئافرەت دەگەیەنێتە بڕیاردانی سەربەخۆ دیمانە و راپۆرت
ئابوریناسێک دەڵێت: ئەو وڵاتانەی کە ئافرەتانیش خاوەن ئابوری سەربەخۆ نین هەمیشە گرفتی جۆراوجۆریان هەیە و ئافرەتەکانیش سەربەخۆ نین.

سیهام میران: نوچەنێت

سەرباز ساڵح، لە گفتوگۆیەکی نوچە سەبارەت بە ئابوری سەربەخۆ بۆ ئافرەتان و هۆکاری سەربەخۆبوون و نە چەوساندنەوەیان، رایوایە "ئابوری کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر سەربەخۆیی لە بڕیاردان و دورکەوتنەوە لە چەوسانەوە یاخود زۆر کەس بەو مانایە لێکدەداتەوە، کە ئافرەت ئابوری سەبەخۆی نەبێت بۆئەوەی ئازادی نەبێت".

سەبارەت بەو کارانەی کە ئافرەت دەتوانێ لە رێگەیەوە ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، ئەوم ئابوریناسە دەڵێت "پێویستە ئافرەتان بزانن کە دەتوانن ئابوری سەربەخۆ لە کاری جۆراوجۆردا بەدەستبهێنرێت وەکو: فەرمانبەری کەرتی گشتی، ناحکومی، دوکان بەڕێوەبردن و کاری بەرگدورین و ...هتد. هەریەک لەمانە تا رادەیەکی باش دەتوانێت بتکات بە خاوەنی ئابوری و سەربەخۆبوون لە بڕیاردان، هەر وەکو نموونەیەکی گشتی جیهانی وەگرین، خاوەنی ئابووری بەهێز بێت سەربەخۆی خۆشی دەبێت بەرامبەر بەو وڵاتەی هەمیشە بەرەو هەژاری دەچێت".

سەرباز ساڵح، بەکارهێنانی رێگای ئابوری و داهاتی سەربەخۆی ئافرەتان بە ئاستی رۆشنبیری و چۆنێتی رەفتار پێیەوە دەبەستێتەوە "داهاتی سەربەخۆ بۆ ئافرەتان لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا کاریگەری زۆری هەیە، هەم لە لایەنە کۆمەڵایەتیەکە کە دەبینین ئافرەت هەیە ماڵ و منداڵ بەڕێوە دەبات و دەبێتە خاوەن پێگەیەکی جیاوازی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی رۆشنبیری ئافرەتەکە وادەکات کە چەند لەوە سەرکەوتوو بێت کە دەبێتە خاوەن ئابوری سەربەخۆ. هەروەها چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات، چونکە ئافرەتیش هەیە داهاتی سەربەخۆی هەیە بەڵام هەر دەچەوسێنرێتەوە".

سەرباز ساڵح، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەژاری کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر بۆ ئافرەتان دروست دەکات، چونکە ئەگەر هاتوو مرۆڤ لە رووی ئابوری و داهاتی مانگانەیەوە لاوازبوو کێشەی و گرفتی زۆری بۆ دروست دەبێت، تا دەگاتە کێشەی کۆمەڵایەتی، خێزان هەیە منداڵی لە قوتابخانە دەخوێنێت پێویستی بەوەیە جلوبەرگ و پێداویستی ژیانی رۆژانەی بۆ دابین بکەن، بەڵام ناتوانن.
 هەروەها ئابوری کاریگەری لەسەر زیادبوونی رێژەی جیابوونەوەش هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین