هیچ كاندیدێكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دوورنه‌خراوه‌ته‌وه‌ کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

حسێن رەقیب بەڕێوەبەری کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان لە هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، هیچ لە کاندیدە دوورخراوەکانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق خەڵکی هەرێمی کوردستان نین، تا ئێستایش هیچ کاندیدێک بە خواستی خۆی داوای کشانەوەی نەکردووە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ئێستا دەیان کاندیدی دوورخستۆتەوە، بەهۆى تێوەگلانیان لە تاوان و یانیش پەیوەندییان بە پۆستی ئەمنی و سەربازیەوە هەیە، رۆژی شەممەی رابردوو جومانە غلای گوته‌بێژ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاند ١٣٥ کاندیدی تریش دوور دەخرێنەوە و پرۆسه‌ى وردبینى له‌ دۆسیه‌ى كاندیده‌كانیش به‌رده‌وامه‌.


ئەمڕۆ  دووشەممە 14ى حوزه‌یران دووپاتی کردەوە حسێن رەقیب بەرپرسی كۆمسیۆن لە هەولێر لە لێدوانێک بۆ نوچەنێت گوتى، "هیچ یەکێک لەو کاندیدە دوورخراوانە خەڵکی هەرێمی کوردستان نین".

جیا لە دوورخستنەوە، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان  تا ٢٠ ى ئه‌م مانگه‌ دەرفەتی داوەتە ئەو کاندیدانەی کە بە خواستی خۆیان دەکشێنەوە و داواکاری کشانەوە پێشکەش بكەن، بەرپرسی کۆمسیۆن لە هەولێر ئەوەشی راگەیاند، هیچ کاندیدێک لە کوردستان داوای کشانەوەی نەکردووە.

حوسێن رەقیب لە کۆتایی لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچەنێت، باسی لەوە کرد خەڵکێکی زۆر فۆرمی دامەزراندنیان لە کۆمسیۆن پڕكردووه‌ته‌وه‌، فشارێکی زۆریان لەسەر  ماڵپه‌ڕى كۆمسیۆن دروست كردووه‌ ، كه‌چى به‌ ئامار تا ئێستا دیار نییە چەند کەس فۆرمی دامەزراندنی پڕکردۆتەوە.

بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین