ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ چوار بابه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنى چوار بابه‌ت كۆببێته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ مووچه‌ و بودجه‌ و ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران.

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى حوزه‌یران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ تێبینى ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێى چوار بابه‌ت ده‌كات كه‌ دووانیان په‌یوه‌ندییان به‌ بودجه‌ و بارودۆخى دارایى و مووچه‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌وه‌ره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.

دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له‌ به‌غدا.

سێیه‌م: بابه‌تی ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین