عه‌دنان موفتی: ئومێد ده‌كه‌م 1ى شوبات رێگایه‌ك بێت بۆ پاراستنى یه‌كڕیزیى کوردستانی

 

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ عه‌دنان موفتى‌ یادى شه‌هیدانى 1ى شوباتى كرده‌وه‌ و ئومێدى خواست ئه‌م یاده‌ رێگایه‌ك بێت بۆ پاراستنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌كانى كوردستان.

ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ به‌رپرس و لایه‌نگرانى یه‌كێتى و كه‌سوكارى قوربانیانى یه‌كى شوبات، له‌ ‌پاركى سامى عه‌بدولره‌حمان له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بوون و له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى عه‌دنان موفتى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ خۆیشى یه‌كێك بوو له‌ بریندارانى یه‌كى شوبات، دووپاتى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ رێبازى شه‌هیدان كرده‌وه‌.

عه‌دنان موفتى به‌ رۆژنامه‌نووسانى گوت، "ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م یاده‌ رێگایه‌ك بێت بۆ پاراستنى یه‌كڕیزیى له‌ كوردستان و یه‌كڕیزیى هه‌موو كات پێویسته‌ و چاكترین نموونه‌ى به‌رهه‌مى یه‌كڕییش راپه‌ڕینى كوردستانه‌".

ئه‌مڕۆ 1ى شوبات 17 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌یه‌كى تیرۆریستى تێده‌په‌ڕێت، كه‌ له‌ ساڵى 2004 له‌ رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى قوربان روویدا. دوو خۆكوژ خۆیان خزانده‌ ناو مه‌راسیمى جه‌ژنانه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى و لقى دووى پارتى له‌ هه‌ولێر، له‌ ئه‌نجامدا  103 كه‌س شه‌هیدبوون و 246 كه‌س بریندار بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین