په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى : پێویسته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌ بدات کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى وه‌رنه‌گرتن یان كورتكردنه‌وه‌ى پشووى هاوینى په‌رله‌مان ده‌كات و بڵانبۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى یه‌كێتیش ده‌ڵێ، "پێویسته‌ د. رێواز فایه‌ق روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ بدات".

دوێنێ د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك باس له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و وه‌رنه‌گرتنى پشووى هاوینه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ، "بەرنامەى زۆر لەبەردەم پەرلەماندایە کە پێویستە کۆبوونەوەى لەبارەوە بکات. بۆیە پشووى هاوینەى پەرلەمان یان وەرناگیرێت یاخود کەم دەکرێتەوە، خواستى خەڵکى کوردستانیش لە پێشترە".

باڵانبۆ محه‌مه‌د:
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ بڵێن یاسامان زۆر ده‌ركردووه‌

ئەمرۆ دووشەممە ٢١ی حوزەیران، باڵانبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت" سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا و گووتی، "ئەم کارە تەنیا لەبەر ئەوەیە کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵێ لەم خولەی پەرلەماندا زۆرترین یاسا دەرکراوە. ئەگەرنا ئەم درێژکردنەوەیە هیچ کات پێویست نییە، با پێویستیيەکەی روونکردێتەوە بۆ خەڵك بۆچی درێژ بکرێتەوە؟ ئەگەر بۆ بودجە درێژ دەکرێتەوە قەیناکە، ئەگەر حاڵەتەکی لەناکاو هەیە بەهەمان شێوە پێویستە درێژ بکرێتەوە، ئەگەر یاسایەکی زەرور هەیە دەربچوێندرێ بەهەمان شێوە، بەڵام با بزانین بۆچییە ئەم پشووی هاوینە نەمێنێت".

له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتاران چى بێت، باڵانبۆ محه‌مه‌د گوتى، ''پەرلەمانتاران بۆ بابەتێك رازین کە ئەو بابەتە بچێتە بەرژەوەندی خەڵکەوە بۆ نموونە ئەگەر بودجە بێته‌ پەرلەمانەوە بە شەو و رۆژ با پەرلەمانتاران دەوام بکه‌ن، پێموایە یەک پەرلەمانتار ئەو کات لاری نییە هەموو کاتەکانی ببەخشێ بەوە، ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو هاتۆتەکاوە بەهەمان شێوە پەرلەمانتارێك ئەو کات نارازی نابێت، بەڵام پێویستە روون بکرێتەوە بۆچی ئەم پشووە نەمێنێت".     


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین