باڵیۆزى ئەمەریکا: پشتگیریى وڵاتەکەم بۆ چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دووپات دەکەینەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، "دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، ڕۆڵ و سیاسه‌تى ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" تاوتوێ کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، باڵیۆزى ئەمەریکا، هاوبه‌شى و هاریكارى ئەمەریکاى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان و دۆستانى له عیراق و ناوچه‌كه دووپاکردەوە و دەشڵێت، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى هاوڕا بوون كه "تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عیراق و ناوچه‌كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جددى و راسته‌قینه‌ن و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان پێویستن."
لەبەرامبەردا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هاریكارى و هاوبه‌شى ئەمەریکاى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له عیراق و ناوچه‌كه به په‌یامێكى گرنگزانى و جەختیشکردەوە لە، " له خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوانیان كرده‌وه."
هەروەها باڵیۆزى ئەمەریکا، " شتگیریى وڵاته‌كه‌ى له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment