سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سێ پارتى سیاسى کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە درێژەى سەردانییکردنى لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ سەردانى چوار پارتى دیکەى کوردستانى کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (29)ى حوزەیرانى (2021)، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى هەریەک لە پارتى کرێکاران و ڕەنجدەرانى کوردستان، حزبى شیووعیى کوردستان و حزبى زەحمەتکێشتانى کوردستانى کرد.

ئەم سەردانیەى نێچیرڤان بارزانى، لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە سەردانییە  کەپێشتر سەردانى هەر یەک پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووى کردبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە دیدارەى نێوان سەرۆکى هەرێم و ئەو سێ لایەنە سیاسییە کە مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکیش ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەى "دۆخى ناوخۆ و تەحەدییەکانى ئێستا و داهاتووى بەردەم هەرێمى کوردستان، پێشهاتەکانى عێراق بەگشتى، یەکڕیزى و نووسینى دەستوور، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عیراق، تاوتوێ کران"، كراوە.

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، "لایەنە سیاسییەکان پێزانینیان بۆ ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان وەک چەترى کۆکەرەوەى هەمووان و هەوڵەکانیان بۆ یەکڕیزیى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى کوردستان دەربڕى و دووپاتیان کردەوە کە گەرەنتیى پاراستنى ماف و دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان و تێپەڕاندنى سەختییەکان، تەبایى و یەکڕیزیى لایەن و پێکهاتەکانى کوردستانە."

دەربارەى بۆچوونى هەر سێ حیزکە لەسەر زنجیرە سەردانییەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى بۆ لاى هێزە سیاسییەکان و پرسى یەکڕێزى سیاسیى ناوخۆ دەڵێت، "هەموو پشتگیرییەکیان بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانى نێچیرڤان بارزانى لەپێناو تەبایى و یەکڕیزیدا دووپات کردەوە و هاوڕا بوون کە دەبێ هەمووان بە یەکڕیزى و تەبایى و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن."

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانى ڕاگەیاند، "سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکان و لایەن و پێکهاتەکاندا لە هەوڵەکانى بۆ یەکڕیزى و تێپەڕاندنى کێشە و قەیرانەکان بەردەوام دەبێت." 

هەروەها سوپاسى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى لایەن و پێکهاتەکان لە هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆکایەتیى هەرێم، گووتیشى، " هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەى پێکەوەژیان و پاراستنى ئازادییەکان دەمێنتێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین