ژنی بەهێز خاوەن پێنج تایبەتمەندییە دیمانە و راپۆرت

نوچە: ئافرەتان

ژنی بەهێز بە دیاری کراوی بە چ مانایە؟ چ شتێک ژنانی بەهێز لە ئەوانی دیکە جیا دەکاتەوە؟ لێرەدا لەگەڵ پێنج تایبەتمەنی دیاری ژنێکی بەهێز ئاشنا دەبن.

١_ ئەو رێز لە خۆی و کەسانی دیکە دەگرێت

ژنێکی بەهێز ئەوەندە رێز لە خۆی دەگرێت، تاکو کەسی دیکە هەلی بێ رێزیکردنی پێی نەبێ. ئەو دەزانێت کە هەمووان مافی قسەکردن و گوێگرتنیان هەیە و چاوەڕێیشە کە خەڵکیش بەم مافە رێزی بگرن. کاتێکیش خەڵکیش بەو شێوەی کە پێخۆشە لەگەڵی هەڵسوکەوت ناکەن، بە سادەیی و مێهرەبانی دژەکردەوەی دەبێت.   

٢_ سەربەخۆیە

ئەو بۆ دەرچوون لە کێشەکانی ژیان، پێویستی بە هیچ ژن و پیاوێک نییە. ئەو ستانداردی خۆی هەیە. لەوانەیە بیبینێ ئامانجە بچووکەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت، بە شێوێن ئامانجی دواتری دەکەوێ، لەبەر ئەوەی نایهەوێ هیچ خەمێک لە ژیانیدا هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە هەندێجار کێشەی بۆ دروست دەکات، بەڵام پێی باشە خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات.

٣_ ئەو دەزانێت چۆن هەستەکانی کۆنترۆڵ بکات

ژنێکی بەهێز بەسەر هەستەکانی خۆیدا زاڵە و رێگەیان پێنادات کە لەسەر بوونی زاڵ بن. ئەو دەزانێت هەستەکان وەک ئاو و هەوا بەردەوام لە گۆڕانن و چەق بەستن لەسەر شوێن یان هەستەکانی ئێستای، بەتەواوی بێ بەهایە. ئەو لە هەستەکانی خۆی تێدەگات و پەراوێزی دەخات و دواتر لە رێگە دروستەکەی بەردەوام دەبێ.

٤_ مەترسی (ریسک) قبوڵ دەکات

ئەو دەزانێت بۆ گەشەکردن و فێربوون، پێویستە هەندێکجار مەترسی قبوڵ بکەین. ئەو مەترسی قبوڵ دەکات تاکو پێشبکەوێت و کەموکوڕییەکانی هەڵبسەنگێنێت! ژنێکی بەهێز دەزانێت کە ئەگەر کەموکۆرییە فیکرییەکانی لەخۆی دووربخاتەوە بڕینی سنوورەکان و گەیشتن بە لووتکە بڕیارێکی مومکینە.

٥_ هەوڵدەدات بە ئەرێنی بمێنێتەوە

ئەرێنی بینین زاڵە بەسەر فیکریدا، ئەو دەزانێت بە چاوی نەرێنییەوە ناتوانرێ ژیانێکی ئەرێنی ببرێتە پێش. ژنێکی بەهێز دەزانێ کە روانینی ئەرێیانە دەتوانێ ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت و ئەوان لە قوڵایی بێهیواییەوە بگەیەنێتە لوتکەی خۆشی. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو نەک لەسەر کێشەکان بەڵکو لەسەر رێگەچارەکان تەرکیز دەکات.

سەرچاوە: (خبرنامە)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین