ئه‌مریكا توركیا ده‌خاته‌ لیستى ئه‌و لایانه‌نه‌ى منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن هەواڵ

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، توركیاى خسته‌ لیستى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى گرووپێكى میلیشیاییه‌ كه‌ توركیا له‌ سووریا پاڵپشتى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ به‌ ناوى "بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ له‌ ساڵى 2021" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، توركیا به‌ تێوه‌گلان له‌ به‌كارهێنانى منداڵان له‌ جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كات.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاتووه‌، توركیا راسته‌وخۆ پاڵپشتى "فرقه‌ى سوڵتان موراد" ده‌كات، كه‌ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریایه‌، ئه‌و هێزه‌یش منداڵان چه‌كدار ده‌كات و له‌ شه‌ڕه‌كان به‌كاریان ده‌هێنى.

رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌م جاره‌ توركیا بخاته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا گرژیى له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ لێ بكه‌وێته‌وه‌، كه‌ هه‌ر دووكیان ئه‌ندامى ناتۆن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین