كۆمپانیایه‌ك كار بۆ گه‌شتى بۆشایى ئاسمان ده‌كات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

"لەوانەیە لە رووسیا کۆمپانیای تایبەت بە ئەنجامدانی گەشتی بۆشایی ئاسمان دابمەزرێت" ئەوە وتەی ئەلیکسەندەر بلۆشینکۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی (رۆسکۆمۆس)ی تایبەت بە گەشتی بۆشایی ئاسمانە.

بلۆشینکۆ دەڵیت ئەو سەرمایەدارانەی هەردوو کۆمپانیای (بلو ئۆریجن) و (فێرجن گالاکتیک)یان دامەزراوندووە، هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی ناردنی خەڵکی بۆ بۆشایی ئاسمان، بڵام دوور نییە بە تێپەڕبوونی کات ئەم کۆمپانیایانە یان کۆمپانیای دیکە ئەزموونی زیاتر پەیدابکەن و لە کۆتاییدا بگەنە قۆناغی بردنی خەڵکی بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان.

بلۆشینکۆ ده‌شڵێ، بردنی خەڵکی بۆ بۆشایی ئاسمان پارەیەکی زۆری دەوێ و گرانە، هەر بۆیە کۆمپانیایەكه‌ خەریکی ئەم بیرۆکەیە بوو، بەڵام کە بۆی دەرکەوت جارێ توانای دارایی و تەکنیکیی ئەم کارەی نییە، پرۆژەکەی داخست.

دەبێ بڵێین لە ٢٠٢٠ ەوە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە رووسیا بەناوی (کۆزمۆ کۆرس) دەستی بە پڕۆژەیەکی  بواری بۆشایی ئاسمان کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش رۆکێت و کەشتیی ئاسمانیی پەیداکردووە بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ خولگەی ئاسمانیی خوارەوەی هەسارەی زەوی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین