بە هۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک ٤ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەست دا ئێران

نوچەنێت:

لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی کارکردن بە هۆی تەقینەوەی گولە هاوەنی بە جێ ماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانیان لە دەست داوە.

رۆژی هەینی نۆی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو" بڵاوی کردەوە، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، بە هۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک، لە نزیک گوندی باسامی ناوچەی سەردۆشی سەقز دوو ئاژەڵدار گیانیان لە دەست دا.

 ئەو دوو ئاژەڵدارە، خەڵکی بۆکان بوونە و لەو ناوچەیە زەوییەکیان بە کرێ گرتووە و سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات بوونە. ئەو دوو کەسە بە هۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک لە نزیک ئەو شوێنەی کە ئاگرێکیان کردووەتەوە، گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەنگاو، چەند رۆژ پێشتریش، واتە رۆژی یەکشەممە چواری تەممووز، بە هۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک لە نزیک گەڕەکی جەلالیەی کرماشان دوو کەس کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاسنى کۆن بوونە گیانیان لە دەست داوە.

بە هۆیە ئەو تەقینەوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٤ ساڵیش دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین