راگەیێندراوێک لە پارتیەوە لەسەر گۆڕانکارییەکانى ناو یەکێتى کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەسەر گرژییەکانى ناوخۆى یەکێتى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم رووداوە بۆتە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (11)ى تەمووزى (2021)، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر کێشە گرژییەکەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە."

 

ده‌قی ڕاگەیێندراوى وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان:

سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

11ـی 7ـی 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین