گۆڕانکارییەکانى پافڵ تاڵەبانى بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى زانیارییەکانى میدیاى فەرمى یەکێتى، پافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى جگە لە گۆڕینى پۆستە دەزگاى زانیارى و دژەتیرۆر گۆڕانکارى لە (16) پۆستى تر ئەمنى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەنجام دەدات.

بەپێى هەواڵێکى پەیجى فەرمى (PUK) سەر یەکێتى، ئامانج لە گۆڕانکارییەکانى پافڵ تاڵەبانى لە  پۆستە ئەمنییەکانییەکان، "بۆ باشکردنی ڕەوشی ژیانی خەڵک و کۆتییهێنان بە قاچاخچێتی". دەشڵێت، "گۆڕانكاریەكانی بافڵ تاڵەبانی تەنها بە گۆڕینی هەردوو بەرپرسی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆرەوە ناوەستێت."

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، "بافڵ تاڵەبانی لیستێكی دروستكردووە بۆ گۆڕانكاری لە 16 پۆست لەناو هەر دەزگاى دژەتیرۆر و زانیارى و فڕۆكەخانەی سلێمانی و بەخێرایش گۆڕانكارییەكان ئەنجام دەدرێن."

دوێنێ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێم لە دەباشان، کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی

ئەنجامدا، تێدا سەرۆکى نوێى دەزگاى زانیارى و دژتیرۆرى ناساند، ئەم کۆبوونەوەیە دواى ئەو ناکۆکییە هەتا کە لە نێوان پافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى دروستبوو، بە هۆى گۆڕانکاریکردن لە پۆستى دژە تیرۆر و دەزگاى زانیارى..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین