دواى بافڵ تاڵه‌بانى عه‌بادى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى پێشووترى حكومه‌تى عێراق، له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى ته‌مووز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆكى پێشووترى حكومه‌تى عێراق گه‌یشته‌ سلێمانى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبووه‌وه‌ و كه‌ میدیاكانى یه‌كێتى له‌ هه‌واڵى پێشوازیكردنه‌كه‌ ناوى بافڵ تاڵه‌بانییان به‌ "سه‌رۆك" بردووه‌.

دواتر لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، په‌یامێك و ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت پێشوازى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى كردووه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى تێبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ باسى ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتییش كراوه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاتووه‌، "هاوڕا بووین لەسەر مامەڵەکردنێکی حەکیمانە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی بووەتەوە، سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستە واقیعییەکانی بەڕێز عەبادی دەکەین بۆ ئەو پێشهاتە نوێیانە، دڵنیامان کردەوە کە پاراستنی یەکێتیی لای ئێمە لە ریزی پێشەوەیە".

شه‌وى رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادى و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌یان ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ عه‌بادى هه‌وڵ بدات ناكۆكى نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات.
 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین