ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی: ناكرێت یەکێتی پێش مانگێک لە یەکێتی دوای مانگێکی تر جیاواز بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێى ئاب، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانی قۆسته‌وه، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ده‌ڵێت، "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. ئێستا ھەر جارەو ناوێکی بۆ دا ئەتاشرێت، جارێک یەکێتیی نوێبوونەوە، جارێک یەکێتیی نوێ، ئەم یەکێتییانە لە یەکێتیی سەرەتا ناچن، راستە من ھەمیشە وتومە کە نابێت یەکێتیی شاخ ھەمان یەکێتیی شار بێت. دەبێت لەگەڵ سەردەم و ھەلومەرج دا خۆی بگونجێنێت، بەڵام ناشکرێ یەکێتیی پێش کۆنگرە جیاواز بێ لە یەکێتیی دوای کۆنگرە، یەکێتیی پێش مانگێک جیاواز بێ لە یەکێتیی دوای مانگێکی تر".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رانبه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌دات، نامه و په‌یامی زۆری پێگه‌یشتوون و داوای نیشاندانی هه‌ڵوێستی لێده‌كرێت، وه‌ك خۆی جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستی هه‌بووه و بێده‌نگ نه‌بووه و سڵی له كه‌س نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "بێده‌نگی زۆركات ده‌بێته به‌شێك له هێوركردنه‌وه‌ی گرفته‌كان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕوو له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "ساڵانێکی کەم بەسەر جێنوسایدی گەلەکەمان تێدەپەڕێت و ئەو پێشھاتانەمان لەبیر کرد. باباسی ئەوانە نەکەین کە شەھید بوون ھیچ بۆ کەسوکاری رزگاربوویان نەکراو تا ئەمڕۆش ھەموویان نەناسێنراوە، بەڵام کێژۆڵە و مناڵانی رفێنراومان بۆ لەبیر کردوە. لە بری ئەوەی دادگاکانی جیھان پڕ بکەین لە سکاڵا دژی دوژمنانمان، داوای مافی خوراوی ئێزیدییەکان بکەن، داوای ئاشکرا بوونی چارەنوسی کیژۆلەکانمان بکەین، داوای ژیان بکەین بۆ ئەو ھەموو گەنجە بێئومێدەی کە لە کەمپەکاندا رۆژانە خۆکوژی ئەکەن، تواناکان دژ بەخۆمان و بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین، کوا ستراتیجیەت لە پێناو گەل، کوا ھەڵدان لە پێناو مافی چارەنوس، کوا خەبات لە پێناو یەکسانی؟".
ڕۆژی (8/7/2021) به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به بڕیار و پاڵپشتی بافڵ تاڵه‌بانی، له هه‌ردوو ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجام دران، كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حیزبه ته‌قینه‌وه و ململانێی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی په‌ره‌ی سه‌ند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment