سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌: هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانى دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ رێككه‌وتوون کوردستانی

نوچه‌نێت

جه‌مال ئیمنكى سوپاسالار هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانى دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ رێككه‌وتوون كه‌ بۆشایى ئه‌منى له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ته‌مووز جه‌مال ئیمینكى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، بڕیارى پێكهێنانى دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق پێكده‌هێنرێن.

جه‌مال ئیمنكى ده‌ڵێ، "بڕیاره‌كه‌ دواى سه‌ردانى شاندێكى ئه‌منى بۆ هه‌ولێر دراوه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست به‌ پێكهێنیان ده‌كرێت".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م دوو لیوایه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا رۆژئاوا دیجله‌.

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سوپاسالارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و شه‌ش سه‌نته‌ره‌ى بۆ هاوئاهه‌نگى دانراون كاره‌كانیان بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ مانگى 10ى ساڵى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا رێككه‌وتنێكى ئه‌منیان كرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه‌ جموجۆڵیان هه‌یه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین