نێچیرڤان بارزانى: به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى داعش له‌ سنوورى كفرى ده‌كه‌م کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى تیرۆریستانى داعش له‌ سنوورى كفرى ده‌كات و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى ئایار نێچیرڤان بارزانى له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش ده‌كات له‌ سنوورى گوڵاله‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكى لیواى 116ى پێشمه‌رگه‌، له‌ ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو.

له‌ تویته‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى هاتووه‌، "به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم. جه‌خت له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین