ئاوى ئیفراز یەک و دوو و سێ گیرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا، گیرانەوەى ئاوى ئیفراز یەک و دوو و سێى ڕاگەیاند و دەشڵێت، بە هۆى شێلوبوونى ئاوەکەیە بە هۆى باران بارینەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەست بە ئاوەوە بگرن هەتاوەکو چارەسەرى ئەو کێشەیە دەکەن و شێلوبوونى ئاوەکە کەمتر دەبێتەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، هۆکارى گرتنەوەى ئاوى ئیفرازەکانى یەک، دوو، سێ، بە هۆى بارانبارینى زۆرە لە لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە شێلووبووە.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، مانگى ڕابردوو بە هۆى شکانى بۆڕییەکى ئاویى ئیفرازى هەولێر، گەڕەکانى شارى هەولێر چەند ڕۆژێک بێ ئاو بوون، ئەمە بێجگە لەوەى پێشتر پارێزگارى هەولێر ڕاگەیاندبوو، هەولێر بە هۆى وشکەساڵى ڕووبەڕووى قەیرانى کەمئاوى بۆتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین