كه‌رتى گشتى به‌رووى ئافره‌تان داده‌خرێت و كه‌رتى تایبه‌تیش گره‌نتى پێنادات
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كه‌رتى تایبه‌ت به میزاج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌رانى ده‌كات
کارکردنی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەت لە کەرتی گشتییە، بە شێوەک بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە بەدواداچوونێکی نووچەنێت دەستکەوتووە، رێژەی ئه‌و ئافرەتانه‌ى كارده‌كه‌ن، هەندێک جار سەرووی ٧٠٪ یان له كه‌رتى گشتییه، ئەوەی دەمێنێتەوە رێژەیەکی کەمی ئافرەتانە کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن. بەڵام ئەم شێوازە کارکردنە لەمەودوا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش دووپاتی دەکەنەوە کە ناتوانن هەلی کارکردن له كه‌رتى گشتى بڕەخسێنن، لێرەدا ئەگەر ئافرەتان بیانەوێ کاربکەن ئەوە دەبێت روو لە کەرتی تایبەت بکەن، بەڵام ئاخۆ ئەو کەرتە چەندە پێگەیشتووە؟ چەندە دەتوانێ مافی ئافرەتان بپارێزێت؟
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە سەبارەت بەرێژەی کارکردنی ژنان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بۆمان دەردەکەوێت کە رێژەیەک لە ژنان کاردەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش رێبین فەتاح توێژەری کۆمەڵایەتی کە پێشتر وه‌ك رۆژنامەنووسێك له‌و بواره‌دا به‌دواداچوونى كردووه، هه‌ندێك ئامارى به "نوچه‌نێت" دا.
%70 ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له كوردستان كار ده‌كه‌ن له كه‌رتى گشتیین
رێبین فەتاح له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، "دوایین ئامار و سەرژمێریی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لەبارەی هێزی کار لە نیوەی دووەمی ٢٠١٥دا ئەنجامدراوە، ئەوە نوێترین داتا و ئامارە لە هەرێمی کوردستاندا".
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری کوردستان، رێژەی بەشداریی لە هێزی کار لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٣٩٪یە، واتە ئەو رێژەیەی دانیشتووانی هەرێم لەرووی ئابوورییەوە چالاکن. لەرووی رەگەزییەوە رێژەی بەشداری هێزی کار لەنێو رەگەزی نێرینە ٦٤.٢١٪ و لەناو رەگەزی مێینە ١٤.٧٨٪ بووە. بەو واتایەکی دیکە ١.١١٤.٨٥٤ یەک ملیۆن و ١١٤ هەزار و ٨٥٤ کەس لەرەگەزی نێر و ٢٦٧.٤٣١ دوو سەد و شەست و حەوت هەزار و ٤٣١ کەس لە رەگەزی مێینە لەرووی ئابوورییەوە چالاکن. بەڵام هێزی کار هەردوو گرووپی کارکەر و بێکار دەگرێتەوە، کە بەکۆی گشتی دەکاتە (١.٣٨٢.٢٨٥) کەس، لەو ژمارەیەدا تەنیا (١.١٩٥.٢٦٣) یەک ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٢٦٣ کەس کارکەر و لە بەرانبەردا ١٨٧ هەزار و ٢٢ کەس بێکارن.
سەبارەت بە رێژەی بێکاریی لەناو رەگەزی نێرینەدا ٩.٧١٪ بێکارن کە دەکاتە ١٠٨ هەزار و ٢٨٤ کەس، بەڵام لەناو رەگەزی مێینەدا بەرێژەی ٢٩.٤٤٪ بێکارن کە دەکاتە ٧٨ هەزار و ٧٣٨ کەس.
بێگومان کارکردنی رەگەزی نێرینە و مێینە دابەش دەبێتە سەر هەریەک لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی، رێبین فەتاح ئاماژەی بەوەدا کە "هەرچی پەیوەندی بە دابەشبوونی کرێکارانی رەگەزی مێینە بەگوێرەی کەرتی حکومی و تایبەت هەبێت، ئەوە بەرێژەی (٧٥.٨٪) لە کەرتی حکومی و تەنیا رێژەی (٢٤.٢٪) لە کەرتی تایبەت کار دەکەن. بەڵام رەگەزی نێرینە بەرێژەی (٤٥.٦٪) لە کەرتی حکومی و (٥٤.٤٪) لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، بەو شێوەیە کرێکارانی مێینە بەرێژەی (٢٣.٧٢٪) لەکۆی گشتی کارمەندانی کەرتی حکومی لە هەرێمی کوردستان پێکدێنن، لە بەرانبەردا نێرینە بەرێژەی (٧٦.٢٨٪) پێک دەهێنن.
رێژه‌ى ژنان له كه‌رتى په‌روه‌رده له پیاوان زیاتره
ژنان کەرتی پەروەردە بە باشترین کەرت دەزانن بۆ کارکردنی ژنان، ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانى كوردستان بۆ نوچەنێت گوتی ، "ئێمە ئەو فۆرمانەی کە وەریدەگرین دیاری دەکەین کە رەگەزی نێرە یان مێیە، بۆ ئەو مامۆستایانەی کە دەبنە ئەندام نزیکەی ٦٠ ٪ لە ئەندامانی یەکێتی مامۆستایان پێکهاتەی ئافرەتن واتا زۆرترین رێژە، رێژەی ئافرەتە بە حوکمی ئەوەی خۆی لە چینی مامۆستایان رێژەی ئافرەت لە رێژەی پیاو زۆرترە" .
هەروەها سکرتێری یەکێتی مامۆستایان ئەوەشی رونکردەوە، "بابەتی پەروەردە هەموو کەسێک چ ئافرەت چ پیاو دەتوانێ رۆڵى تێدا ببینێت، ئەوە بابەتێکە پەیوەندی بە تواناى ئه‌و کەسەوە هەیە چ ئافرەت بێ چ پیاو بێت، بەڵام بێگومان ئافرەت دەتوانێ رۆل زیاتر ببینێ لەو بوارەدا بە حوکمی ئەوەی ئافرەت دایکە و دایکیش سۆزێکی تایبەتی هەیە بۆ منداڵی خۆی و بۆ منداڵی تریش هەروەها دەتوانێ زیاتر ئەو رۆلە ببینێ . بە تایبەت ئێستا لە قوتابخانەکانی ئێمە لە باخچەی ساوایان و تەنانەت لە داینگەکانیش ئافرەت بەرێوەی دەبات" .
ئه‌ى ئاماره‌كانى عێراق چین ده‌ڵێن؟
به‌گوێره‌ى چه‌ند راپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕى نیریج ئاماده‌ى كردووه، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن عێراق بۆ كاركردنى ئافره‌تان له خراپترین وڵاتى ناوچه‌كه‌یه. راپۆرته‌كانى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ڵێ له 10 ئافره‌ت، نۆیان كار ناكه‌ن. 8%ى ژنانى عێراق كارده‌كه‌ن و 13% ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه، ئه‌وانى تر له ماڵه‌وه‌ن. زۆرێك له شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێشبینى ده‌كرێت به‌هۆى سه‌ختبوونى بارى ژیان و كاڵبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى وا بكات له‌مه‌ودوا ئافره‌تانیش كار بكه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵ ده‌دات، كه‌رتى گشتى وه‌ك پێشتر هه‌لى كار به پیاوان و ژنان نادات و كه‌رتی تایبه‌تیش له عێراق به‌و شێوه‌یه پێنه‌گه‌یشتووه تا مافى كاره‌كه‌رانى بپارێزێت، لێره‌دا پیاو یان ژن ده‌كه‌وێته ژێر میزاجى خاوه‌ن كار!
رێزان شێخ دلێر:
هیچ یاساییه‌ك نییه گره‌نتى كاركردن له كه‌رتى تایبه‌ت به ژن بدات
رێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت پشتڕاستى ئه‌وه‌ى كرده‌وه كه لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت نییه، تاکو ژنان له بوارى كاركردنى كه‌رتى تایبه‌ت پارێزراو بن.
رێزان شێخ دلێر ئەندام پەرلەمانی عێراق دەڵێت، " بە شێوەیەکی گشتی ئێمە ئەگەر باس لە یاسا بکەین تەنيا یاسای کارکردنمان هەیە ئەویش باس لە هەلی کار دەکات، هەم بۆ هەردووکیان هەم بۆ کرێکار ئێمە ئەو یاسایەمان هەیە. ئەو یاسایەش لە راستیدا گرفتی زۆر تێدایە پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی باش هەیە. هەرچەندە دەتوانم بڵێم یاسایەکە وەکو گرەنتی کۆمەڵایەتی لە لای ئێمە دەرمانکردەوە لە ساڵی ٢٠١٩ بەڵام هەر پێویستی بەوەیە کە تۆ یاسای کارکردنی سەردەمیانەت هەبێ بۆ ئەوەی کاتێک کە ژنێک کار دەکات رەچاوەی بارودۆخی ژن بکرێت بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام بە شێوەیەکی جددی یاسایەک هەبێ تایبەت گرەنتی پاراستنی ژنانی عێراق بکات بۆ هەر کارێک نەخێر هیچ یاسایەکمان نییە" .
تێبینی کراوە کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی میزاجی مامەڵە لەگەڵ کارکردنی ژنان دەکات بە شێوەیەک هیچ گرەنتیەک نییە مافەکانیان بپارێزێ، لەو بارەیەوە ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی گوت، "بەڵێ بە ته‌ئکید وایە، تۆ کە یاسایەکت نەبێ کە رێبگرێت لە تووندوتیژی بەرانبەر بە ژنان و تایبەتمەندیەک بدات بە ژن لە کاتی کارکردن‌دا، ئیتر لەبەر ئەوە ته‌ئکید هەموو ژنێک کە کار ئەکات لەدەرەوە هەمیشە حەز دەکات لە کەرتی گشتی و لەناو حکومەتدا کار بکات نەچێتە ناو کەرتی تایبەتەوە، چونکە دەزانێ لە کەرتی تایبەتەوە هیچ گرەنتیەک نییە بۆ ژیانی ئەو تاکو پارێزراو بێت" .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment