پێشبینى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارەکانى كوردستان دەکرێ کوردستانی


 

نوچەنێت

بەپێى پێشبینى شارەزایەکى کەشوهەوا، لە دواى یەکشەممەوە، شەپۆلى بارانبارین کە ئێستا هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە کۆتایى پێبێت، تا ناوەڕاستى ئەم مانگە کەشێکى بەهارى شارەکانى کوردستان بگرێتەوە، بەلام پاش ئەم شەپۆلە بارانبارینە، پێشبینى دەکرێ لە ناوەڕاستى ئەم مانگە بارینى بارانێکى زۆر دەکرێ و لەسەنتەرى بەشێک لە شارەکانیش بەفر ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى دەڵێت، "لە ڕۆژى (7-2)ى (13) ئەم مانگە کەشوهەوا بە سەقامگیرى بمێنێتەوە و پێشبینى بەرزبوونەوەى بەرچاوى پلەکانى گەرما دەکرێت". هەروەها دەشڵێت، "لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین و بەفر ناوچەکان دەگرێتەوە، بە کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆکانى ده‌ریاى سپى ناوەڕاست، دووبارە کەشێکى سارد و زستانى دەگەڕێتەوە کوردستان".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین