دەزگاى دژە تیرۆر: لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (5)ى ئابى (2021)، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەزگاى دژەتیرۆر روونیشی دەکاتەوە، " دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین."
ئەمڕۆش لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، پەیجى (PUK) نووسیوویەتى "بەمزوانە تاوانبارەکان دەگیرێن."
چەند ڕۆژێکە میدیاى فەرمى یەکێتى لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکی یەکێتی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە داڵدەى تاوانبارانى داوە و بەناوى دژەتیرۆر ناسنامەى بۆ (12) هەزار کەس دروستکردووە.
دەقى ڕاگەیێندراوى دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری:
راگەیەندراوێك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنین كە دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین.
لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر خۆی بە دوورگرتووە لەململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەكاردەهێنن.
ئێمە رێگە بەچەواشەكاریی لەوجۆرە نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووەو هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوە.
٥-٨-٢٠٢١

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment