شاندێکى وەزارەتى بەرگرى عێراق لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتنە هەرێمى کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە، بە ئامانجى دروستکردنى لیوایەکى هاوبەش بۆ پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنییەکانى سنوورى ناوچە کوردستانییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12)ى ئابى (2021)، شاندێکى وەزارەتى بەرگرى عێراق لە فڕۆکەخانەى هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنى پێکهێنانی لیوای هاوبەش و ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى هاوبەش.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە بۆشایی ئەمنى زۆر دروست بووە لە نێوان هێزەکانى پێشمەرکە و سوپاى عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى ڕابردوو چوار ناوەندی هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە کەرکووک، خانەقین و نەینەوا و مەخموور کرایەوە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى هاوبەش.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین