بافڵ تاڵه‌بانی ده‌مانچه به فه‌رمانده‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌به‌خشێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (12/ئاب/2012) بافڵ تاڵه‌بانیی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به یاوه‌ری مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ردانی لیوای سێ و لیوای حه‌وتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵی كرد، له لایه‌ن لیوا ئه‌یوب یوسف سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و لیوایانه‌وه پێشوازی لێكرا.
لیوا ئه‌یوب سه‌رپه‌رشتیاری لیواكانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، له‌و باره‌وه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، وێنه و هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ناوبردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌و سه‌ردانه‌یدا بافڵ تاڵه‌بانیی، به‌ڵێنیی داوه، زیاتر خزمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات و هه‌وڵه‌كانی خۆی، بۆ یه‌كخستن و نه‌هێشتنی جیاوازی نێوانییان بخاته‌گه‌ڕ.
سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه له‌نێوان یه‌كێتیی و گۆڕاندا پێكهاتووه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانیی ده‌مانچه‌یه‌ك به دیاری به لیوا ئه‌یوب سه‌رپه‌رشتیاری هێزكانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌به‌خشێت، لیوا ئه‌یوب له‌باره‌ی دیارییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ڵێت، "زۆر سوپاس و پێزانینم ئاراستەی برای بەڕیزم جەنابی کاک (بافڵ تاڵەبانی)، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەکەم، کە لەپای ئەرک و ماندووبون و هەوڵی بەردەوامم، بۆ خزمەتی خاکی پیرۆزی کوردستان و چاو کراوەیمدا لە بەرامبەر هەموو برایانی پێشمەرگەدا بێ جیاوازی، ئەو دیاریە جوان و بەنرخەی پێشکەش کردم".
له دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانیی به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌ردانی هێزه ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی كه سه‌ر به به‌رپرسانی یه‌كێتیین، له به‌شێك له‌و سه‌ردانانه‌یشدا، ده‌مانچه به‌سه‌ر فه‌رمانده‌كانییدا ده‌به‌خشێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment