ئاشنا عه‌بدوڵا: ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ به‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

29 په‌رله‌مانتار داواى دانیشتنێكى نائاسایى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئاشنا عه‌بدوڵا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ پێیوایه‌ ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌كه‌ به‌نده‌ به‌وه‌ى كه‌ چه‌نده‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ست به‌ كێشه‌كانى خه‌ڵك ده‌كات.

29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانبوونی نرخی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان وەکو نرخی کارەبا و کەم ئاوی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاب، ئاشنا عەبدوڵا ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت باسى له‌و داوایه‌ كرد كه‌ بۆ دانیشتنێكى نائاسایى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ و گووتی، "ئەگەر بەراستی دەستەی سەرۆکایەتیش وەکو ئێمە ئەو بابەتانە بە گرنگ بزانێت لە خەمی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت لەسەر ئەو بنەمایەی کە پەرلەمانی کوردستانە نوێنەرایەتی راستەقینەی هاووڵاتیانی هەڕێمی کوردستان بکات، دەبێت کۆببێتەوە".

سه‌باره‌ت له‌وه‌ى چه‌ند له‌ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، له‌ كاتێكدا چه‌ندان هه‌وڵى ترى له‌م شێوه‌ دراوه‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئاشنا عه‌بدوڵا ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ڵوێستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ به‌ به‌رپرسیارێتى خۆیان هه‌ستاون، به‌پێى مادده‌ى 66ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌یان كردووه‌، جا نازانرێت ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ستى پێده‌كات یان نا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین