وەزارەتى پەروەردە چەند بڕیارێک بۆ دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەردەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى، چەند بڕیارێکى وەزارى بۆ قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان دەرکرد، تێیدا هاتووە، "دەبێ میلاکیى کۆمەڵگەى پەروەردەیى ناحکوومى (80%)ى لە مامۆستایانى بە هەمیشەیى دامەزراون  و میلاکى حکوومى نین پێکبهێنت."

ئەمڕۆ دووشەممە (23)ى ئابى (2021)، وەزارەتى پەروەردە نووسروێکى بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە (8)ى ئابى ئەم مانگە بە واژۆى د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێمى لەسەرە، ئاماژە بەوە دەکات، "کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی (باخچەی منداڵان – قوتابخانەی بنەڕەتی – خوێندنگەی ئامادەیی) هەر یەک لە سێ قۆناغەکە بە جیا مەرجی خاڵی (یەکەم)ی سەرەوە واتا (80٪)دەبێت جێبەجێ بکەن."

هەروەها بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، "مامۆستاى میلاکى حکومى مافى هەیە پاش وەرگرتنى مۆڵەتى بێ مووچە لە دامەزراوەیەکى پەروەردەیى ناحکوومى کاربکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین