عێراق له‌ یه‌ده‌گى زێر پارێزگارى له‌ پێگه‌ى خۆى ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێر رایگه‌یاندووه‌، عێراق به‌ 96 تۆن یه‌ده‌گى زێر پارێزگارى له‌ پێگه‌ى خۆى كردووه‌ و له‌ سه‌ر ئاستى وڵاتانى دنیا له‌ پله‌ى 39 و له‌ سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش به‌ پله‌ى پێنجه‌م دێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌ نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م مانگه‌یش عێراق پارێزگارى له‌ پێگه‌ى خۆی كردووه‌ له‌ یه‌ده‌گى زێردا.

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێر "World Gold Council" یه‌ده‌گى زێڕى وڵاتانى بۆ مانگى ئه‌یلوول بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ عێراق بۆ مانگى دووه‌م له‌م ساڵةدا پله‌ى 39ى هه‌یه‌ له‌ ریزى  100 وڵاتدا. له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش پله‌ى پێنجه‌مى هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ریزبه‌ندییه‌كه‌ عێراق 96.3 تۆن زێڕى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا دێ كه‌ له‌ مانگى ئه‌یلوولى ساڵى 2020 وه‌ ته‌نیا 0.1 تۆن زێڕى كڕیوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین