یەکێتی مامۆستایان پێشنیارێك لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ به‌ حکومەت ده‌دات کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری نوچەنێت دەڵێت، "ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایان لەبارەی وانەبێژان پێشنیارمان بە حکومەت داوە و حکومەت تا ئێستا بێ وەڵامە".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ناوه‌ڕۆكى پێشنیارێكى یه‌كێتیه‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت ئاشكرا كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ. ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى گوتى، "وەکو یەکێتی مامۆستایان چەند جارێك پێشنیارمان پێشکەش کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان. یەکێك لەوانه‌ داوامانکردووە هەموو ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەبن، بەدیلەکانیان مامۆستایانی وانەبێژ بێت. یاخود گرێبەست بکرێت لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی کە وانەبێژن، گرێبەستیان بۆ بکرێت تاکو دڵنیابن کە دەبنە فەرمی".

جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان روونى كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا حكومه‌ت وه‌ڵامى پێشنیاره‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژیش گوتى، "ئێستا نزیکەی ١٨هەزار مامۆستای وانەبێژ  لە هەرێمی کوردستان هه‌یه‌".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین