عەمید عوسمان محەمەد: داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان خۆى ڕێکخستۆتەوە
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرى گشتیى ڕاگەیاندن و هۆشیارى نیشتمانى لە وەزارەت پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، چەکدارانى داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بە باشى خۆى کۆکردیتەوە و شێوازى شەڕکردنیان گۆڕاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (7)ى ئەیلوولى (2021)، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژ لە دوای رۆژ داعش چالاکییەکانی زیاتر دەکات و گۆڕانکاریشی لە جۆری ھێرشەکانی کردووە.
لە بارەى هۆکارى زیادبوونى چالاکییەکانى داعش، عەمید عوسمان روونیشکردەوە، لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوو داعش لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بە باشى خۆیان ڕێکخستۆتەوە، هەروەها چەکی باشیان پێیە و دەتوانن بە خێرایی ئامانجەکان بپێکێ و شێوازی شەڕکردنیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، داعش لە سنوورى کەرکووک تیرۆریستانى داعش هێرشەکانیان زیادیکردووە و بە دەیان ئەندامى هێزە ئەمنییەکانى عێراقییان کوشتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment