د. شێرکۆ عەبدوڵڵا بۆ رێواز فایەق: خۆت لێکۆڵێنەوە لە فایلەکەم بکەم کوردستانی

نوچەنێت:

د. شێرکۆ عەبدوڵڵا، نامەیەکى توند ئاراستەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەکات، ئەمەیش دواى ئەوەى مووچەى بەشێک لە بەرپرس و سەرکردەى یەکێتى ڕاگیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، د. شێرکۆ عەبدوڵڵا، نووسەر و بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى سلێمانى، دواى ڕاگرتنى مووچەى پلە باڵاکان بەپێى یاسایى چاکسازیدا، لە نووسینێکدا کە بۆ د. ڕێواز فایەق نووسیە دەڵێت، تکای برایانەت لێئەکەم، مەشفەرموو ئەوە ئیشی ئێمە نییە، خۆت ڕاستەوخۆ فایلەکەم داوابکەو بێمنەتانە لێکۆڵینەوە بکە لەئەگەری هەر گەندەڵییەک تیایدا، پاشان دوو تف بکەرە ناوچەوانی ئەو عەمر نەماوەی کە پاراستنەو لەبەرگی گۆڕاندایەو بەفیتی کۆمپانیایەکی زەبەلاح بەر بوەتە سومعەی شەهیدو سەرکردەو هەڤاڵە دێرینەکانی ئەو حزبەی تۆیان گەیاندە ئاستی سەرۆکی پەڕلەمان.

بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى سلێمانى، کە ئەمڕۆ نووسینەى بڵاوکردۆتەوە ئاماژە بەوەشدەکات، بێحورمەتیکردن بەمولازم عومەرەکان‌و ئازادەکانی سەگرمە لەجەوهەردا بێحورمەتیکردنە بەتۆو هاوپیشەو هاوپۆستەکانت لەلایەن کەسانێکەوە کە هیچ چیرۆکێکیان نییە شانازیی پێوەبکە.

دەشڵێت، تکات لێدەکەمەوە خۆت ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە بکەو ئەگەر خەلەلێکت بەدیکرد لەڕوی یاسا جوانەکانیشتانەوە، شار بەدەرم بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین