ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی تا ئێستا ئافره‌تان كه‌متر له پیاوان پاره‌یان پێده‌درێت
نوچە: ئافرەتان
روسیا
دوای پاكستان، روسیا تا ئێستا زۆرترین جیاوازی پێدانی موچه له نێوان ئافره‌تان و پیاواندا هەیه. به‌پێی دواین ئاماره‌كان له‌و وڵاته ئافره‌تان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ كه‌متر پاره‌یان پێده‌درێت به به‌راورد به پیاوان.
كه‌نه‌دا
له كه‌نه‌دا، به‌پێی ئاماره‌كانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئافره‌تان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٣.٣ بۆ هه‌مان جۆر و ماوه‌ی كاركردن كه‌متر له‌پیاوان پاره وه‌رده‌گرن.
نیوزله‌ندا
له وڵاتی نیوزله‌نداش به‌هه‌مان شێوه تا ئێستا پێدانی پاره‌ی كه‌متر به ئافره‌تان دیارده‌یه و به‌پێی دواین ئاماره‌كان بۆ هه‌مان ماوه‌ی كاركردن و هه‌مان جۆری كاركردن به به‌راورد به پیاوان، ئافره‌تان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٩.٣ پاره‌ی كه‌متر وه‌رده‌گرن.
وڵاتانی دیكه
ئایسله‌ندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٢.٢
ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٨
فینلاند به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٦
پاكستان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٣٤
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێژه‌ی ١٤.١
به‌هه‌مان شێوه له ئه‌روپا رێژه‌ی دامه‌زراندن بۆ ئافره‌تان كه‌متره و به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه، جیاوازی دامه‌زراندن له نێوان ژنان و پیاوان له‌سه‌دا ١١.٧ بووه.
رێژه‌ی پێدانی پاره‌ی كه‌متر به ئافره‌تان له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ساڵی ٢٠١٨ زیاتر بووه و رێژه‌كه له‌سه‌دا ٣٦ زیاتر بووه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پێدانی پاره‌ی كه‌متر به ئافره‌تان، ئاژانسی ئاماری نیشتیمانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ده‌ركه‌وتووه ژنان له‌و کارانەی، كه پاره‌ی تێدایه كاتژمێره‌كانی كاركردنیان كه‌متره به به‌راورد به‌و کارانەی كه خۆبه‌خشییه و پاره‌ی تێدا نییه. هه‌روه‌ها بیانوی ئه‌وه هێنراوه‌ته‌وه گوایە ئافره‌تان خۆیان له ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كاری قورس ناده‌ن به به‌راورد به پیاوان، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ڕێژه‌ی ئافره‌تان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبەجێكار له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ كه‌متر بووه.
https://www.lowestrates.ca/blog/finance/a-look-at-gender-pay-gap-10-countries-around-world
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment