بۆچی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوده‌برێن سه‌ركه‌وتووتر بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا؟
نوچه- تایبه‌ت
به‌پێی ئاماره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، تا كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ژنانەوە به‌ڕێوه‌ده‌بران له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتر بوون به به‌راورد به وڵاتانی دیكه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فینلاند، ئه‌ڵمانیا، نیوزلاند، تایوان، دانیمارك و نه‌رویج، نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه بوون كه له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن و له مه‌ترسیدارترین قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا كه هێشتا ڤاكسینی ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌منه‌هێنرابوو سه‌ركه‌وتوترین وڵانی جیهان بوون له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا جاسیندا ئاندرینی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا كۆتایهاتنی ته‌واوه‌تی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا و كۆنترۆڵكردنی راگه‌یاند، تا ئه‌وكات هیچ وڵاتێك كه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كۆنترۆڵكردن و ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنیشی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا رانه‌گه‌یاندبوو.
له‌وته‌یه‌كدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یانی بۆ پشوودرێژی و باوه‌ڕبه‌خۆبوون گێڕایه‌وه و رایگه‌یاند، به‌هاوكاری یه‌كه‌ی ته‌ندروستی و پسپۆڕان توانییان میكانیزمێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دابنێن و به‌زووترین كات هه‌نگاوی پێویست بنێن.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌ڵمانیاش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رووبه‌ڕووی په‌تاكه بووه‌وه به به‌راورد به بریتانیا و فەره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، توانی هه‌نگاوی خێراتر و كاریگه‌رتر بنێت، له‌وته‌یه‌كیشدا ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه و سه‌ركه‌وتنی له‌و هه‌نگاوه رایگه‌یاند، ئێمه به‌زوویی به پیری كێشه‌كه‌وه چووین، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌كمان چڕكرده‌وه، سودمان له ئامۆژگاری راوێژكار و پسپۆڕانی ته‌ندروستی وه‌رگرت، پشوودرێژی ئه‌ڵمانییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكیش رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو.
لای خۆشییه‌وه سای ئینگ، سه‌رۆكی تایوان، به سه‌رۆكێكی سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌مدرا به به‌راورد به سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان، سای له وته‌یه‌كدا له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕی كۆرۆنا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر زیادكردنی ناوه‌نده‌كانی پشكنین و دوورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌كارهێنانی ده‌مامك چڕكرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد به زوویی سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر كۆرۆنادا.
له دانیماركیش مێتی فرێدریكسن، به یه‌كێك له رابه‌ره ژنه سه‌ركه‌وتووه‌كان له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا داده‌نرێت كه پێش وڵاتانی ئیسپانیا و ته‌نانه‌ت فینله‌نداش كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
پسپۆڕان و چاودێرانی دۆخی كۆرۆنا، كۆنترۆڵكردنی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی سه‌ركه‌وتوو، پێش هه‌ر وڵاتێكی دیكه توانی بڕیاری داخستنی قوتابخانه و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی دا.
ئه‌و ئافره‌ته سه‌ركه‌وتووه‌ی دانیمارك، یه‌كه‌م سه‌ركرده بوو كه سنوره‌كانی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیای داخست و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له ١٠ كه‌سی له شوێنێكدا قه‌ده‌غه كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك، به‌هه‌مان شێوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا قاپ و قاچاغی ده‌شت و گۆرانی ده‌وت، وره‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه و ترس و دوودڵی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی به‌وشێوه‌یه كه‌م ده‌كرده‌وه و به‌رده‌وام به هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌وت كه ده‌بێت بوێرانه رووبه‌ڕووی ببینه‌وه و كۆنترۆڵی بكه‌ین.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه، وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك بریتانیا، ئیسپانیا و سوید كه رابه‌ره‌كانیان پیاو بوون، رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره بوونه‌وه له شه‌ڕی كۆرۆنا و ڕێژه‌ی مردن و تووشبوونیان بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌وه.
شیكارانی ده‌روونی، سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ته سه‌ركرده‌كان له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ژنان له رووی عاتفییه‌وه به‌هێزترن، په‌رۆشییان بۆ شه‌ڕی په‌تا كوشنده‌كان زیاتره و هه‌ست و سۆزیان زیاتر به مه‌ترسییه گشتییه‌كان ده‌وروژێت، ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نكاوه‌كانیان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه.
له‌وباره‌یه‌وه، دێڤی ستریدهار، سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی جیهانی، له سكوڵی ته‌ندروستی زانكۆی ئێدنبێرگ، راپۆرتێكی له جۆرناڵی ته‌ندروستی بریتانیا بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، "هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی سه‌ركرده ئافره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان توانییان نوێنه‌رایه‌تی چین و توێژ و باكگراوه‌نده جیاوازه‌كان به‌شداری پێبكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی بڕیاردان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، كه ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕێگایه بۆ خۆپاراستن له دروستبوونی بۆشایی و قۆستنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تا مه‌ترسیداره‌كان".
به‌هه‌مان شێوه، وڵاتانی دیكه‌ی ڤێتنام، چیك، یۆنان، ئوستوراڵیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش هه‌نگاوی باشیان نا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و چاودێرانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان ده‌گێڕنه‌وه.
به‌مشێوه‌یه، سه‌ركه‌وتنی رابه‌ره ئافره‌ته‌كان له جیهاندا، بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش، به گرنگییه‌وه باسی ئه‌و پێشهاته‌ی كرد.
بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٩ ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و سه‌ره‌تا چین بۆخۆی رووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراوی مه‌ترسیدار بووه‌وه، دواتر ڤایرۆسه‌كه به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه و زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووری و ته‌ندروستی جیهان گه‌یاندووه و تا ئێستاش كه زیاتر له ١٠٠ جۆری ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراوه، هێشتا ئه‌و په‌تایه مه‌ترسییه.
تا ئێستا ٢٢٢ ملیۆن و ١٣٣ هه‌زار و ٤٥١ حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆماركراوه، چوار ملیۆن و ٥٩٢ هه‌زار و ٣٥٧ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردوون، هاوكات له‌و ژماره‌یه‌ی توشبوونیش ١٩٨ ملیۆن و ٧٥٢ هه‌زار و ٢١ توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانیش، ئه‌مریكا به تۆماركردنی نزیكه‌ی ٤١ ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون و ٦٦٦ هه‌زار و ٥٥٩ حاڵه‌تی مردن، له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، دوای ئه‌ویش وڵاتانی هیندستان و برازیل له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment