لەمەودوا پەرلەمان سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دادەنێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

دوێنێ یاسای دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان هەموار کرایەوە، لەو بارەیەوە سەعید هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ نوچەنێت دەڵێت، ''لەمەودوا سەرۆکی دەستە لە لایەن پەرلەمانەوە دادەنرێت".

سێشەممە حەوتی ئەیلول، دانیشتنی ژماره‌ (٣)ى ئاسایی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، بۆ هەموارکردنەوەی کۆمەڵێ یاسا كه‌ یه‌كێكیان یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بوو، سه‌عید هه‌ركى له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ گووتی،  "کاتی خۆی دەستە کۆمەڵێك خاڵی ناردبوو، کە دەبووایە هەمواری بکەینەوە. بەڵام بۆ قۆناغی ئێستا وەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دەستپاکی وامان پێ باش بوو تەنیا بڕگەی پێنجەم و شەشەم هەموار بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی وادەی سەرۆکایەتی دەستە کۆتایی پێكهاتووە".

جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان گرنگترین خاڵى هه‌مواركراو ئه‌وه‌یه‌ له‌مه‌ودوا دانانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت، نه‌وه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى. روونیشى كرده‌وه‌ تا ئێستا په‌رله‌مان كارى بۆ دانانى سه‌رۆكێكى نوێى ده‌سته‌كه‌ نه‌كردووه‌ و ده‌شڵێ، "پێمان باشه‌ ئه‌و پۆسته‌ دوور بێت له‌ پشكپشكێنى سیاسى".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین