به‌ریتانیا هۆشیارى ده‌داته ژنانی دووگیان
نوچە: ئافرەتان
به‌هۆى مه‌ترسی خۆراكی پێچراوه و له‌قوتونراو و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكارى، به‌ریتانیا داوا له ژنانی دووگیان ده‌كات، زیاتر پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی پزیشك و زۆرتر سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له رووى زانستییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی نه‌سه‌لمێنراوه كه خواردنی پێچراوه زیان به دایك و كۆرپه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوونی سه‌ربه كۆلێژى شاهانه له به‌ریتانیا هۆشیاری ده‌داته ژنانی دووگیان، خۆیان له‌به‌ركارهێنانی زۆرى ئه‌و خواردنانه بپارێزن كه مادده‌ى كیمیایی بۆ پاراستنیان به‌كارده‌هێنرێت.
له‌هۆڵی له‌دایكبوونی منداڵان، دایكان به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی ره‌خساندنی باشترین ژینگه بۆ به ته‌ندروستی هێشتنه‌وه‌ى منداڵه له‌دایكنه‌بووه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام تیمه تایبه‌ته‌كانی منداڵبوون ئامۆژگارى دایكان ده‌كه‌ن و زانیارى ته‌واویان له‌باره‌ى راگرتنی ته‌ندروستی خۆیان و كۆرپه‌كانیان پێده‌به‌خشن، به‌ڵام پێده‌چێت راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆلێژى شاهانه، كه‌مێك دایكانی دوودڵ و نیگه‌ران كردبێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه شاره‌زایان پێیانوایه دوودڵی زیانی زیاتر به دایكان و كۆرپه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆلێژى شاهانه، ده‌ستبه‌جێ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر كرایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆلێژى شاهانه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژانه سه‌دان جۆرى مادده‌ى كیمیایی جیاواز، له رێگاى خواردنی پێچراوه‌وه روو له ماڵه‌كان ده‌كه‌ن، چاودێریكردنی ته‌ندروستی ژنانی دووگیان به پێویست ده‌زانین.
د. مشیل بێلنگهام، كه هاوكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه‌كانی كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك دووگیان بووه به گه‌رمی پێشوازى له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ى كۆلێژى شاهانه كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى زیاترى ژنان ده‌كات كه‌چی به‌كاربهێنن و چی به‌كارنه‌هێنن، جگه‌له‌وه رێنمایی دایكانیش ده‌كات چۆن ته‌ندروستی كۆرپه‌كانیان بپارێزن.
بێلینگهام و هاوپیشه‌كانی پێشنیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته ژنانی دووگیان خۆیان له خواردنی ناو پلاستیك و له‌قوتونراوه‌كان بپارێزن و به‌كارهێنانی مادده‌ى جوانكاریش كه‌مبكه‌نه‌وه گه‌ر مه‌ترسییه‌كانیش زۆر كه‌م بێت یان تائێستا ئاشكرا نه‌كرابێت.
هه‌روه‌ها به‌شی مامانی كۆلێژى شاهانه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى راپۆرته‌كه پشتبه‌ستراو نییه به به‌ڵگه‌ى زانستی، زیاتر ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی نائومێدكه‌رانه ده‌بێت، به‌ڵام پێویست ناكات ژنان خۆیان دوودڵ بكه‌ن.
له دوایه‌مین راگه‌یه‌نراویشیاندا، پسپۆڕانی به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی له‌دایكبوون و ژنان ده‌ڵێن "پێویسته ژنانی دووگیان له سه‌رچاوه‌كانی خۆراك و رێژه‌ى به‌كارهێنانی مادده كیمیاییه‌كان ئاگادار بكرێن، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی ته‌ندروستی خۆیان و كۆرپه‌كانیان گرنگه".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، کە به‌كارهێنان و خواردنی مادده كیمیاییه ژینگه‌ییه‌كان له‌ماوه‌ى دووگیانبووندا سه‌رچاوه‌ى زۆر نه‌خۆشین بۆ دایك و كۆرپه، له‌وانه له‌بارچوون و لاوازى منداڵ و نه‌خۆشییه جیاوازه‌كانی مێشك و لاوازكردنی سیسته‌می به‌رگرى له‌ش.
سەرچاوە: ئاژانسەکان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment