چاره‌سه‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان
نوچە: ئافرەتان
له‌جیهاندا چه‌ندین چاره‌سه‌رى سه‌یروسه‌مه‌ره و سه‌رنجڕاكێش بۆ نه‌خۆشی هه‌یه كه تایبه‌ته به كو‌لتور و شێوازى ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو و هه‌ندێكیشیان تا ئێسیتا له رووى زانستیه‌وه نه‌سه‌لمێنراون.
له‌مێژه چینییه‌كان بۆماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر دووپشكی مردوو له‌سه‌ر ده‌م و چاویان داده‌نێن و پێیان وایه دەرمانێکی باشه بۆ سه‌رئێشه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ى ئانشانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، خه‌ڵكی خۆیان به قوڕ و خۆڵی كانزایی داده‌پۆشن و باوه‌ڕیان وایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سوتانه‌وه‌ى جومگه‌كان و جه‌ڵته و ده‌ماره‌كان سودبه‌خشه.
گونده‌وانه‌كانی ناوچه‌ى (پوسات) له كۆڵۆمبیا ئاوى گه‌رم به‌سه‌ر گوێره‌كه‌ى مردوودا ده‌ڕێژن، كه به‌گوێره‌كه‌ى ئه‌فسوناوى ناوی ده‌به‌ن و پێیانوایه پێسته‌كه‌ى پێستی تیمساحه. دواتر ئاوه‌كه‌ى ده‌خۆنه‌وه كه باوه‌ڕیان وایه سودى زۆرى بۆ رۆماتیزم و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ى جه‌سته هه‌یه.
گوندنشینانی كه‌مبۆدیا باوه‌ڕى زۆریان به تواناى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى مانگا و مار و كیسه‌ڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی، میزى مانگا ده‌خۆنه‌وه و پێیانوایه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوى.
له كلینكی (هۆنگژینگۆ) بۆ شیلان و له كوپدان له شه‌نگه‌هاى خه‌ڵكی چاره‌سه‌رى له كوپدانیان بۆ ده‌كرێت كه بریتیه له گه‌رمكردنی كوپی شوشه و دانانی له‌سه‌ر پشتی نه‌خۆشه‌كان. له‌و وڵاته خه‌ڵكی باوه‌ڕى وایه چاره‌سه‌رى شێلان و له كوپدان سودى زۆرى بۆ ده‌ركێشانی هه‌واى گه‌رمی ناو له‌ش هه‌یه.
له وڵاتی ئه‌ندونیزیاش چاره‌سه‌رى به‌ردى ئه‌فسوناوى هه‌یه، دواى دروستبوونی هه‌وره بروسكه ئه‌ندۆنیزییه‌كان جۆرێك له‌به‌ردى تایبه‌ت كه باوه‌ڕیان وایه له ئاسمانه‌وه هاتووه، ده‌كه‌نه ناو ئاوه‌وه و ده‌یخۆنه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان وایه خواردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه سودى زۆرى بۆ زۆر نه‌خۆشی هەیە و ده‌په‌ڕێنێت.
چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ى سه‌یر كه به سه‌ماى پاكبوونه‌وه ناسراوه له وڵاتی غانایه. سه‌ماى پاكبوونه‌وه له چوارچێوه‌ى بیروباوه‌ڕى كۆنی ئاینی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دایه و تێیدا ژنێكی شاره‌زا هه‌ردوو قاچی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵ ده‌گیرێت و به ده‌م سه‌ماكردنه‌وه سه‌ریان بۆ خواره‌وه شۆڕ ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان وایه ئه‌م سه‌مایه له‌شی مرۆڤ له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
چاره‌سه‌رى دۆلفین بۆ ژنانی سك‌پڕ له وڵاتی پیرۆیه، كه تێیدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه باوه‌ڕیان وایه به‌ركه‌وتنی دۆلفینی (وایرا) به سكی ژنانی دووگیان هۆكارێكی باشه بۆ كاراكردنی مێشكی كۆرپه‌كه و سودى زۆرى بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشی پێستیان هه‌یه، با سه‌ردانی د. ماسی بكه‌ن له سه‌رچاوه‌ى ئاوى هاوینه هه‌وارى (هاكۆن كۆواكین) له وڵاتی ژاپۆن. ژاپۆنییه‌كان باوه‌ڕیان وایه به‌ركه‌وتنی ماسییه‌كان و خواردنی رووى ده‌ره‌وه‌ى پێسته‌كه سودى زۆرى بۆ نه‌خۆشی پێست هه‌یه.
له باشورى هندستانیش ساڵانه له مانگی حوزه‌یراندا، هندییه‌كان ماسی زیندوو به ده‌رمانی خۆماڵی قوتده‌ده‌ن، كه باوه‌ڕیان وایه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و گرفتی هه‌ناسه‌دان كه‌مده‌كاته‌وه.
سەرچاوە: ئاژانسەکان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment