دواین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كاریگه‌ریی جیاكردنه‌وه‌ى ژوورى نوستنی منداڵ
نوچە: ئافرەتان
پێكه‌وه نوستنی منداڵ و دایك و باوك یان جیاكردنه‌وه‌یان بابه‌تێكه قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر كراوه‌و راوبۆچوونی خێزانه‌كانیش له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا له‌وباره‌یه‌وه جیاوازه، هه‌ندێك له دایك و باوكان به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ناخه‌ون و هه‌ندێكی دیكه‌یان به ئاسایی ده‌زانن، ئه‌م راپۆرته تیشک ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی به‌جیانوستنی منداڵ لە دایك و باوك و ئه‌و رێگه‌چارانه‌ى كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر له‌و پێناوه‌دا.
ئه‌و دایك و باوكانه‌ى ژوورى نوستنی منداڵه‌كانیان جیاده‌كه‌نه‌وه، پێیانوایه پێكه‌وه نوستن له‌گه‌ڵ منداڵ كاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی منداڵ و شێوازى نوستنی هه‌یه و كێشه‌ى ده‌روونی بۆ دروستده‌كات، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ى دیكه‌ش ده‌ریانخستووه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ده‌خه‌ون، بڕوبیانویان زیاتره و گرفتی زیاتر بۆ دایك و باوكیان دروستده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك خیزانی دیكه پێیان وایه پێكه‌وه نوستنی دایك و باوك لەگەڵ منداڵ، سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش و په‌یوه‌ندى نێوانیان به‌هێزتر و باشتر ده‌كات، جگه له‌وه‌ش دایك و باوك له دوودڵی ئه‌گه‌رى رووداوێك بۆ منداڵه‌كانیان رزگار ده‌كات.
هه‌رچه‌نده، دواهەمین لێكۆڵینه‌وه ئاشكرایكردووه ئه‌و منداڵانه‌ى له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ده‌خه‌ون زیاتر هه‌ستیان بۆ دایك و باوكیان ده‌جوڵێت و كێشه‌ى خۆشه‌ویستی دایك و باوكیان كه‌متره و نوستنی منداڵ له پێش ته‌مه‌نی 6 ساڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوك هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆى له‌سه‌ر ره‌فتار و شێوازى گه‌شه‌كردنی ده‌روونی منداڵ نییه، به‌ڵام، د. فیل ماكگرۆ، پسپۆڕى شاره‌زا و به‌ناوبانگ له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، زۆر به‌توندى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه منداڵ له ژوورى نوستنی دایك و باوك بخه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێیوایه كاریگه‌رى ده‌روونی بۆ سه‌ر منداڵ هه‌یه و وای لێده‌كات بۆ هه‌موو شتێك پشت به دایك و باوكی ببه‌ستێت و ئه‌نجامدانی كارى سێكسی په‌یوه‌ندى ئاسایی ژن و مێرد كاریگه‌رى نه‌رێنی ده‌بێت بۆ منداڵ.
له ئایارى ساڵی ١٩٩٩ دا كۆمسیۆنی باڵاى سه‌لامه‌تی CPSC به‌توندى هۆشیارى دایه دایك و باوكان له‌جیهاندا كه هاوبه‌شی نوستنی منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به داتا و زانیارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ى هۆكارى مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵ كه رێژه‌یه‌كی زۆریان به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه و خنكان، به‌هۆى بێ ئاگایی دایك و باوكیان له‌كاتی نوستندا و كه‌وتن به‌سه‌ریاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها CPSC رایگه‌یاندووه، پێكه‌وه نوستنی منداڵ و دایك و باوك به هیچ جۆرێك مه‌ترسی له‌ناكاو مردنی منداڵ كه‌م ناكاته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و راهێنانی منداڵان كه له ژوورى تایبه‌تی خۆیاندا بخه‌ون د. فیڵ پێشنیار ده‌كات، به رۆژدا بابه‌ته‌كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه باس بكرێت نه‌ك له‌كانی دره‌نگانێكی شه‌ودا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه له‌وكاته‌دا به‌هۆى ترسه‌وه منداڵه‌كه بڕیارى جیابوونه‌وه نه‌دات. له‌هه‌مان كاتدا پێشی بوترێت دایك و باوك ئاماده ده‌بێت له‌هه‌ركاتێك ئه‌و پێویستی بێت، به‌ڵام ده‌بێت دایك و باوكان ئاگادارى ئه‌وه بن له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌تدا وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ى زۆر و رووداوه نائاساییه‌كاندا، نابێت منداڵه‌كانیان له دوورى خۆیان بخه‌وێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment