دۆخی ئێستای ژنانی ئه‌فغانی له‌ژێر كۆنترۆڵی تاڵیباندا
نوچە: ئافرەتان
پێش ساڵی ٢٠٠١ كاتێك بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، چالاكییه‌كانی ئافره‌تان و هاتنه ده‌ره‌وه‌یان زۆر سنوردار كرابوو، هاتنه‌وه ده‌ره‌وه به‌بێ پیاو یان كوڕێك مه‌ترسیدار بوو، له‌دۆخی دیاریكرا و سنورداردا ژنان بۆیان هه‌بوو، جموجوڵ و چالاكی بكه‌ن، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك سزادان و ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی به‌دوادا ده‌هات، به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی تاڵیبان، جیاوازه و گۆڕانكاری له بیر و بۆچوونه‌كانیان روویداوه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان.
سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له رۆژانی سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستاندا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه رێگه به ژنان ده‌ده‌ن كاربكه‌ن، كچان ئازادن له‌وه‌ی كه ده‌خوێنن یان نا، لانیكه‌م له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی ئیسلامدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له تاڵیبان بیسترا و مایه‌ی دڵخۆشی نه‌بوو، زوبه‌یحوڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، داوای له‌ژنان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و جارێ په‌له‌ی كاركردنیان نه‌بێت، رونیشیكرده‌وه ئه‌و داوایه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به‌شێك له چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌باشی رانه‌هێنراون بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان و ره‌نگه زیانیان پێ بگه‌یه‌نن.
هه‌رچه‌نده گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و داوایه‌یان سیاسه‌تێكی كاتییه‌وه و ئه‌وان رێز له ژنان ده‌گرن و ئازادی زیاتریان ده‌ده‌نێ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان بانگه‌وازه‌كه به به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان و ئافره‌تان لێكدرایه‌وه و به ئاماژه‌یه‌كی باش بۆ ئازادی مێ سه‌یر نه‌كرا.
لای خۆشییه‌وه، ئه‌حمه‌دوڵا وه‌سیق، به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كانی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كاركردنی ژنان نییه، به مه‌رجێك باڵاپۆشبن و له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی ئیسلامدا كاربكه‌ن.
ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه، داوای له‌ژنان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، چونكه ئێستا دۆخێكی سه‌ربازیی باڵی به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا كێشاوه.
پسپۆڕانی بواره‌كانی ژنان پێیانوایه، به‌پێوه‌ری ئه‌زمونه‌كانی پێشووی تاڵیبان و ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه هه‌ڵیانگرتووه و تا ئاستی توندڕه‌ویی به‌رگری لێده‌كه‌ن، پێناچێت دۆخی ژنان و ئافره‌تان له‌سایه‌ی حكومڕانی تاڵیباندا به‌ره‌و باشی بڕوات.
له‌وباره‌یه‌وه، جین وارد، پسپۆڕی بواری ژنان له زانكۆی ئالاسكا ده‌ڵێت، "بیروباوه‌ڕی تاڵیبان و ئه‌و رێبازه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، رێگه به ئازادی ژنان نادات و گه‌شبین نیم به دۆخی ژنان و ئافره‌تان له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیباندا."
ره‌خنه‌ش له سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی بایدن ده‌گرێت به كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان و رێگه‌خۆشكردن بۆ هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئه‌و پێیوایه، "بایدن زیانی گه‌وره‌ی به ژنانی ئه‌فغانستان گه‌یاند و هۆكار بوو بۆ پێشێلكردنی زیاتری مافه‌كانیان."
له‌سه‌ره‌تای رۆژانی مانگی ئابی رابردوو، كاتێك تاڵیبان كابوڵی كۆنترۆڵكرد، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه سه‌رانی تاڵیبان داوای ماركردنی كچان و بێوه‌ژنانیان كردووه له چه‌كداره‌كانیان و له رێگای پارێزگار و حاكمی ویلایه‌ته‌كانه‌وه هه‌موو خێزانه‌كانیان ئاگادار كردووه كه ده‌بێت كچه‌كانیان بخه‌نه خزمه‌تی چه‌كدارانی شۆڕشگێڕی تاڵیبان بۆ ماره‌كردنیان.
رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌ش، ژنان لە کابوڵ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند، "ئێمە مافی سیاسیمان دەوێت".
ئه‌و په‌یامه‌ی ژنانی ئه‌فغانستان هه‌ڵگری چه‌ند مانا‌و مه‌به‌ستێكه، په‌یامه‌كه ترسه له چاره‌نوسی خۆیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا، داواكردنی مافی سیاسی به‌واتای به‌شداربوونه له‌بڕیاردان و چاره‌نوسی وڵات كه پێناچێت تاڵیبان به‌مافی ژنانی بزانێت.
كۆمسیۆنی پاراستنی مافه‌كانی ژنان، كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، چاودێری دۆخی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌یامه‌شیان داوه‌ته تاڵیبان كه به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان بێده‌نگ نابن و به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریكردنی دۆخه‌كه.
فاتیمه‌ی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ كه پێشتر فه‌رمانبه‌ری بانك بووه، دانیشتوی ئه‌فغانستانه و له لێدوانێكدا به تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه "ترسم له چاره‌نوسی خۆم هه‌یه وه‌ك ژنێكی ئیشكه‌ر، من نامه‌وێت له ماڵه‌وه‌بم، ده‌بێت هه‌موو جیهان چاودێری دۆخی ئێمه بكات، ده‌بێت بزانن كه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو ژنانی دونیا پێویسته مافه‌كانمان پارێزراو بێت."
هاوكات، نور خاتێرای ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ كه ژنێكی دیكه‌ی ئه‌فغانییه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، "به‌ڕاستی نامۆیه رێگه‌نه‌درێت ژنان بچنه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه كه ده‌یبینین."
ئه‌و ده‌شڵێت، "خۆم فێری ئینگلیزی و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت بۆ شوێنێك بگه‌ڕێم كه ته‌نها له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی دیكه‌دا كاربكه‌م.
ترسی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له‌سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان تا ئێستا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته‌كانی ٢٠ ساڵی هه‌وڵه‌كانیان ئاوه‌ژوو ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی تاڵیبان جه‌ختیكرده‌وه كه سیستمێكی ئیسلامی جێگیر ده‌كه‌ن و به‌پێی شه‌ریعه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده ره‌خنه له‌كاره‌كانی حكومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان گیراوه له‌بواری پاراستنی مافه‌كانی ژنان به‌وه‌ی كه ته‌نها له سنوری شاره‌كان كاری له‌سه‌ر مافی ژنان كردووه، به‌ڵام به‌پێی دواین زانیارییه‌كان، ژنان پێش هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان له بواره‌كانی رۆژنامه‌نوسی، چاودێری ته‌ندروستی، دادگاكان و بانكه‌كان كاریان كردووه و چه‌ندین ژنیش كوژراون له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی تاڵیبان و كرده‌وه توندوتیژییه‌كانیان.
به‌پێی بنه‌ماكانی ئیسلام، ژنان ته‌نها له ژێر چاودێری پیاوان یان مه‌حره‌می خۆیان ده‌توانن كاربكه‌ن، یان له‌گه‌ڵ ژنانی دیكه‌دا، ئه‌ركی به‌خێوكردن و ژیاندنیشی به پیاوان سپێردراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ باڵاده‌ستی پیاوان و رێگرتن له سودوه‌رگرتنی تواناكانی ژنان.
كاتێك له‌ساڵی ١٩٩٦-٢٠٠١ تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، رێگه‌ی به‌كاركردنی ژنان نه‌ده‌دا، رێگه‌ی به‌كچان نه‌ده‌دا بخوێنن، له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنان و ئافره‌تاندا ده‌بوو باڵاپۆشبن و پیاوێكی مه‌حره‌می خۆشی یاوه‌ریی بكات.
ئه‌و ژنانه‌ی كه سه‌رپێچییان ده‌كرد، رووبه‌ڕووی سوكایه‌تی و لێدان ده‌بوونه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، تاڵیبانیش جه‌ختی ده‌كرده‌وه ره‌فتاره‌كانیان ده‌قاوده‌ق ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment