ده‌قى وه‌ڵامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کوردستانی

نوچه‌نێت

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سێ خاڵ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌داته‌وه‌ و ره‌زامه‌ندى ده‌دات پێداچوونه‌وه‌ بۆ گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.

ئه‌مڕۆ ده‌قى ئه‌و وه‌ڵامه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌ سێ خاڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ نووسراوى 1821 له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌دا ئاراسته‌ى كراوه‌:

 له‌ خاڵى یه‌كه‌مدا له‌ نووسراوه‌كه‌ى وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌، "سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ روون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ كردار ده‌ستى به‌ پێداچوونه‌وه‌ بۆ گرێبه‌سته‌كان كردووه‌، چه‌ند كه‌ناڵێكى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ى له‌ بوارى نه‌وت كار ده‌كه‌ن، كردووه‌ته‌وه‌. له‌ چوارچێوه‌ى پرۆگرامى چاكسازى له‌ دۆسیه‌ى نه‌وت. حكومه‌تى هه‌رێم لاریى نییه‌ به‌گوێره‌ى حوكمه‌كانى ده‌ستوور پێداچوونه‌وه‌ بۆ گرێبه‌سته‌كان بكرێـت. 

دووه‌م: حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ته‌واوى نرخه‌كانى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو راده‌ست بكات به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تى فیدڕاڵى پابه‌ندى هه‌موو ئه‌ركه‌ نه‌وتییه‌كانى بێت، له‌وانه‌ خه‌رجى به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ و كۆگاكردن و ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه‌وتووته‌ ئه‌ستۆى هه‌رێم په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌ى نه‌وت. 

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ كارى دیوانى چاودێرى دارایى و وردبینى داتاكان، حكومه‌تى هه‌رێم دوپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لایى نییه‌ له‌ هه‌ر رێكاریه‌كى وردبینیكردن له‌ داتاكانى هه‌رێم به‌گوێره‌ى ئه‌و میكانیزمه‌ى له‌ ماده‌ى 34ى برگه‌ى دووه‌مى به‌ندى "ب" یاساى دارایى گشتى فیدڕاڵى ژماره‌ شه‌شى 2019 دیاركراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین