پێویستە ژنانی دووگیان چی نەخۆن؟ تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت- ئافرەتان

ژنانی دووگیان بۆ تەندروستی کۆرپەلەکانیان پێویستیان بە خۆپاراستنە لە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە، کە بەپێی رای زۆر لە پسپۆڕانی ژنان و دووگیانی پێویستە خۆیانیان لێ بپارێزن.

١.گۆشتی نەکوڵاو، پێویستە ژنان خۆیان لە خواردنی گۆشتی نەکوڵاو بپارێزن، لە کاتی نیوەڕۆیان بە گوێرەی پێویست بە کوڵاوی و بەڕێژەی پێویست بخورێت.

٢.زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کافائین نەکات، رۆژانە زیاتر لە یەک چا نەخواتەوە، یان یەک کوپ نیسکافە چونکە کافائین ئاسن لە خوێن دا کەم دەکاتەوە و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

٣.کەمخواردنەوەی شلە و گەرمی بە تایبەت بۆئەوانەی کێشه‌ی لە بارچوونیان هەیە.

٤.خۆپاراستن لە خواردنی شەکری دەستکرد، چونکە رێژەی بەرگری لەش دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

نابێ ژنى دووگیان زۆرخۆریى بكات
 

٥.باشترە زیادەڕۆیی لە خواردندا نەکرێت، وا باوە دەڵێن ژنی دووگیان پێویستە بەشێ دوو کەس بخوات، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن ئەمە هەڵەیە رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی زۆری دایکەکە، کە ئەگەری سەخترکردنی پرۆسەی لە دایکبوونی هەیە، هەروەها زۆر-زیادبوونی کێشی دایک بۆی هەیە فشاری خوێنی بباتە سەر و زیان لە کۆرپەلە و دایکیش بدات.

٦.هێلکە بە نەکوڵاوی یان خاوی نەخوات.

٧.جگەرە  کهول رێگەپێنەدراوە و زیانی زۆر بە تەندروستی دایک و کۆرپەلە دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین