ژماره‌ى ژنان له په‌رله‌مان زۆره و له حكومه‌ت نییه
نوچه‌نێت
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق "یۆنامى" به هاوكارى لیژنه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كاروبارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاواى ئاسیا "ئیسكوا" راپۆرتێكى له‌سه‌ر پێگه‌ى ژنان له نوێنه‌رایه‌تى سیاسى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئاستى نوێنه‌رایه‌تى ژنان له په‌رله‌مان عێراق له كۆى 192 وڵات له ریزبه‌ندى 70 دایه، ئه‌مه‌یش ئاستێكى “باشه”، به‌ڵام له حكومه‌تدا به‌مشێوه‌یه نییه و جیاوازییه‌كى زۆر له نێوان نوێنه‌رایه‌تى ژنان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌یه.
سكاى نیوز هه‌ندێك زانیارى ئه‌م راپۆرته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كه بڕیاره له مانگى داهاتوو بكرێت 951 كاندیدى ژن هه‌یه كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 82 كورسى له كۆى 325 كورسى به ده‌ست ده‌هێنن، كه ده‌كاته سه‌رووى 20% كه‌چى له هه‌مان كاتدا رێژه‌ى به‌رپرسیارێتى ژنان له حكومه‌ت ناگاته 5% .
كابینه له دواى كابینه
ژماره‌ى ژنه وه‌زیره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه كابینه له‌دواى كابینه ژماره‌ى ژنان له حكومه‌تى عێراق كه‌م بووه‌ته‌وه. له حكومه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌نێوان 2004 -2005 شه‌ش وه‌زیرى ژن هه‌بووه، كه‌چى له حكومه‌تى دواتر كه ئیبراهیم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكایه‌تى كردووه، بووه‌ته پێنج وه‌زیرى ژن، له دوو حكومه‌تى نوورى مالیكى له دواى جه‌عفه‌ر سه‌ره‌تا بۆ سێ وه‌زیرى ژن و دواتر بۆ دوو وه‌زیر كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌نێوان ساڵانى 2006 تا 2014 بووه.
له سێ حكومه‌تى دواتر حكومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى و عادل عه‌بدولمه‌هدى و كازمى ژماره‌ى ژن بۆ یه‌ك وه‌زیر كه‌م بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ وه‌زیرێكى ژن نه‌بووه، له حكومه‌تى مسته‌فا كازمیش ته‌نیا یه‌ك وه‌زیرى ژن هه‌یه. رولا ساڵح چالاكوانى ژنان له راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، "سێ حكومه‌تى عه‌بادى و عه‌بدولمه‌هدى و كازمى خۆیان به وه‌زاره‌ته‌كانى جه‌نگ داناوه و هیچ بایه‌خێكیان به یه‌كسانى جێنده‌رى و رۆڵى ژنان له كاروبارى گشتى نه‌داوه".
راپۆرته‌كه سه‌رنجى خوێنه‌ران بۆ خاڵێكى گرنگ راده‌كێشێ كاتێك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه، كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ژنان له حكومه‌ت پێچه‌وانه‌ى كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا، بۆ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه ئه‌و زانیارییانه‌یه كه له‌لایه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر رۆڵى ژنانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه. له نێوان 2014 تا 2020 له ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه رێژه‌ى به‌شدارى ژنان له بازاڕى كاردا له 14.7% بۆ 16.5 به‌رز بووه‌ته‌وه، كه‌چى له عێراق له 12% بۆ 8% كه‌مبووه‌ته‌وه و دواتر به رێژه‌ى كه‌م به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێژه‌ى به‌شدارى ژنان له حكومه‌تى عێراق
له خوارووى 5%یه
سوار یوسفى كه توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه قسه‌ى بۆ سكاى نیوز كردووه و باس له‌وه ده‌كات هۆكارى نه‌بوونى ژنان له به‌رپرسیارێتى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆربه‌ى حزبه‌كانى عێراق موحافیزكارن، جیا له‌مه‌یش تۆڕه‌كانى گه‌نده‌ڵى حزبه به دانانى ژنان ناكه‌ن. ئه‌و توێژه‌ره پێیوایه ده‌كرێت بهسهپاندنى كۆتا رێژه‌ى ژنان له حكومه‌تیش چاك بكرێت، به‌ڵام گرنگتر له‌مه ده‌بێت رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگا و ته‌واوى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت. سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و ژنانه‌ى كه ئێستا له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ندامن ته‌نیا سیانیان به كۆتا نه‌هاتوون ئه‌وانیش دوویان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment