نێچێرڤان بارزانى بۆ نەدیم زەهاوى: جێگەى شانازیمى، کە دەبینم بەردەوامى لە سەرکەوتنەکانت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەردا، پیرۆزبایى لە نەدیم زەهاوى دەکات، بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەک وەزیرى پەروەردەى بەریتانیا و دەشڵێت،"پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم نەدیم زەهاوی دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری پەروەردەی بەریتانیا. لەگەڵ پۆستە نوێکەی هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. جێگەی شانازیمە کە دەبینم نەدیم کەسێکی بەرەچەڵەک کورد، بەردەوامە لە کارە سیاسییە سەرکەوتووانەکەی لە بەریتانیا."
هاوكات هەر دوێنێ، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایى لە نەدیم زەهاوى کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستى وەزیرى پەروەردەى بەریتانیا.
جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ چوارشەممە (15)ى ئەیلوول، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، چەند گۆڕانکارییەکى لە کابینەى حکوومەتەکەیدا کرد، کە تێیدا نەدیم زەهاوی، وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڤاکسین، لە شوێنی گاڤین ولیەمسن بووە وەزیری پەروەردە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment