نێچیرڤان بارزانى: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر کۆبوونەوەى لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن دەڵێت، " پەیوەندییه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست"، تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ ئێوارەى هەینى (17)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن کۆبووەوە، لە لاپەڕەى فەرمى فەیسبووکى خۆیدا نێچیرڤان بارزانى ڕاگەیاند، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بۆرس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا دەڵێت، "چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندییه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست."

هەروەها نێچیرڤان بارزانى، نووسیوویەتى، "سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەم بۆ پشتگیریى بەڕێزیان بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عیراق به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى چوارشەممەى (15) ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە سەردانێکى فەرمى سێ ڕۆژە گەیشتە بەریتانیا، تا ئێستا لەگەڵ چەندین بەرپرسى باڵاى ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین