نەخۆشی شەقیقە: هۆکار، نیشانە و چارەسەر دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

نەخۆشی میگرن/ شەقیقە، یەکێک لە جۆرەکانی سەرئێشە، کە ژان لایەکی سەر دەگرێت، دەکرێت پێناسەی ئەمە وەک هەستکردن بە ژانەسەرێکی دژوار و مەترسی بەرز، ئەم نەخۆشیە زیاتر لایەنەکی سەر دەگرێت. دەکرێت پێش ئەم نەخۆشییە، چەند نیشانە لای نەخۆش دیار ببن یانیش لەوانەیە دیار نەبێت، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا، نەخۆش دەتوانێت خۆی بپارێزێت، وەک خۆدوور کردن لەو شتانە کە دەبنە هۆی میگرن و بەکارهێنانی چەند رێگای چارەسەری، هەروەها بەکارهێنانی دەرمان پێش دەستپێکردنی ژانەکە، کە ئەم نیشانە لە جیهانی تەندروستی بە "هالە" ناودەبرێت.

شایانی باسە کاتی میگرن چوار یان حەوت سەعات دەخایەنێت، لەوانەیە ئەم نەخۆشی تۆشی هەموو تاکێک ببێت، بەڵام زیاتر کەسانی لە نێوان تەمەنی ١٥ تا ٥٥ ساڵی دەگرێت.

نیشانەی میگرن

دەکرێت ئەو کەسانەی میگرن دەگرن، حاڵەتەکان بەسەر چەند قۆناغ دابەش بکرێت:

یەکەم، قۆناغی سەرەتای/ دەستپێشخەری: هەندێک حاڵەت هەیە، کە پێش دوو رۆژ لە تۆشبوون یان دوای دوو رۆژ لە تۆشبوون، کە بە سەرەتای نەخۆشیەکە ناودەبرێت. وەک حەزی زۆر لە خواردن، هەستکردن بە ماندیبوون و جۆرێک نا لە سەقامگیری دیار دەبێت.

دووهەم، قۆناغی هالە: لەم قۆناغەدا نیشانەی تۆشبوونی نەخۆشیەکە دەرناکەت، تەنیا لەو رەوشانەی کە نەخۆشە تۆشی میگرنی نیوەسەری دەبێت. کەواتە دەتوانین بڵێین ئەم نەخۆشیەی نیوەسەری دوو جۆرن: یەکەم کە نەخۆش تۆشی هالە نابێت، لەم کاتەدا نیشانەی نەخۆشیەکە دیار نابێت، دووهەم: ئەو نەخۆشیانەی تۆشی جۆری هالە دەبن، ئەم نیشانەکان لێ دەردەکەون. لێرە نیشانەی کێشەی دیتن، قسەکردن، هەستکردن و...

سێهەم، هێرشی میگرن: لە راستیدا ئەمە دژوارترین و مەترسیدارترین قۆناغی میگرانە، کە نیشانەی چەند سەعاتێک تا چەند رۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ ئەمەش، ئاستی نەخۆشیەکە بەپێی نەخۆشەکان دەگۆڕێت، بەڵام چەند نیشانەی گشتی هەیە: (هەستی زیاد بە رۆناکی)، (گێژبوون و نەخۆشەکە هەست دەکەت، کە ئێستا لە خۆیی دەچێت)، (هەستکردن بە رشانەوە) و (سەرئیشی، کە زیاتر لە یەک شوێنە، لایی "چەپ، راست و پشتی سەر").

چارەسەری میگرن: 

  1. چارەسەری دەرمانی ئازارشکێن/ پاراسیتامۆل.
  2. ئازارشکێنی دژی ئیلتیهاب/ ئەسپرین و پرۆفین یان پاراماکس یان میگراماکس.
  3. دەرمانی دڵ، ئەوەی بەکاردێنن وەک چارەسەری فشاری بەرز.
  4. دەرمانی دژی میگران
  5. بۆتۆکس

سەرچاوە:

https://www.albawaba.com/ar

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین