ژنێکی ئیماراتی بۆ سەرۆکایەتی رێکخراوێکی جیهانی هەڵبژێردرا دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

لە دوا رۆژەکانی گەورەترین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی ژنیگەوە لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهان، ژنێک لە وڵاتی ئیماراتەوە وەک سەرۆکی یەکێک لە گرنگترین دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە هەڵبژێردرا.

ئەندامانی یەکێتی جیهانی پاراستنی ژینگە و سەرچاوەی سرووشتی (IUCN)، ‘’رزان خلیفە المبارک''، سەرۆکی رێکخراوی ژینگەی ئەبو زەبی، بۆ سەرۆکایەتی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە دیاری کرا.

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی فرەچەشنی ژینگەیی، رۆژی هەینی رابردوو لە شاری مارسی فەرەنسا بە گوتەکانی ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بوو، ماکرۆن لە گوتاری دەستپێکردنەکە گوتی ‘’بۆ هەسارەیەکی نەخۆش دەرزییەک بوونی نییە''.

رزان خلیفە المبارک کێیە؟

دوو رۆژ پێش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی پاراستنی ژینگە و سەرچاوەی سرووشتی لەسەر بنەمای دەنگدان هەڵبژێردرا. رزان خلیفە المبارک، یەکەمین ژنی عەرەب و دووەمین ژنە کە دوای ٧٣ ساڵ لە دامەزراندنی ئەم رێکخرواە جیهانییە کە بگاتە سەرۆکایەتییەکەی. 

رزان خلیفە المبارک، لە پۆستی سەرۆکی رێکخراوی ژینگەی ئەبو زەبی، کە گەورەترین رێکخراوی چاودێری ژینگەییە لە ناوچەی کەنداوی فارس، دەوڵەتی ئیماراتی گەیاندە ئەو قەناعەتەی کە پانتایی ناوچەی پارێزراوی ژینگەیی وڵات بۆ دوو هێندە فراوان بکات و رێژەی بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان، کە دەبنە هۆی گۆڕانکاری هەرێمایەتی، تا ساڵی ٢٠٣٠ بە رێژەی ٤٢% کەم بکاتەوە.  

ئەو هەروەها بۆ ناساندنی دووبارەی ئەو جۆرە گیاندارە لە ناوچووەکان لە ژینگە لەوانە ئریکس شاخ شمشێری، لە ئاستی جیهانی چالاکییەکی بەربڵاوی هەبووە. مبارک لە ئێستادا لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەیەکە بە ناوی ‘’صندوق محمد بن زاید بۆ پاراستنی جۆرەکان''. لە ژێر چاودێری و بەڕێوەبردنی ئەو لە زیاتر لە ١٦٠ وڵاتی جیهان، پرۆژەی پاراستن، بۆ رزگار کردنی زیاتر لە دوو هەزار جۆری جیاوازی گیاندار لە ژینگە جێبەجێ کراوە. 

خلیفە المبارک، وەک بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی ناحکومی ژینگەی ئیمارات، کە لەگەڵ سندوقی جیهانی ژینگەی ئاژەڵە کێوییەکان، هاوکارییەکی نزیکی هەیە، لە پاراستنی مەرجانەکان و ناوچەی زاوزێ و کۆچی کیسەڵە دەریاییەکان، رۆڵی بنەڕەتی گێڕاوە. ئەو پێشتر لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمپانیای ‘’مصدر'' بوو، کە بووە هۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە ببێتە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری وزەی پاک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٦-ەوە تاکو ئێستا، زیاتر لە ١٣ و نیو ملیار دۆلاری لە پیشەسازیی وزەی خۆر و با، لە ٢٥ وڵات سەرمایەگوزاری کردووە.

رزان خلیفە المبارک، بڕوانامەی ماستەری خۆی لە زانکۆی لندن و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تافت لە شاری بۆستۆنی ئەمریکا لە بورای لێکۆڵینەوەی ژینگە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین