فازڵ میرانى: هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ به‌ دژایه‌تى پارتى ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ به‌ دژایه‌تى پارتى ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ تێڕوانینێكى هه‌ڵه‌یه‌" پێشبینیشى كرد پارتى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ چوار یان پێنج كاندیدى عه‌ره‌بى ده‌ربچێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلوول فازڵ میرانى له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووسانى دایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق گوتى، "ئه‌مه‌ ئیستحقاقى كورده‌ و كورده‌كان بۆ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته‌ رێك ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ك چۆن شیعه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سوننه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رێكده‌كه‌ون".
هیوایشى خواست لایه‌نه‌كان ئه‌و پۆستانه‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌ و وا نه‌كه‌ن حكومه‌تى عێراق به‌ كاربه‌ڕێكه‌رى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ڕێوه‌بچێت. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى میرانى باسى له‌وه‌ كرد، هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى كوردستان ده‌یانه‌وێ به‌ دژایه‌تى پارتى ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه‌ به‌ گوته‌ى فازڵ میرانى، "تیڕوانینێكى هه‌ڵه‌یان هه‌یه‌". بۆیه‌ له‌ برى ئه‌مه‌ ده‌بێت بیر له‌وه‌  بكه‌نه‌وه‌ چۆن بۆ سه‌قامگیرى كوردستان هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌ن.
فازڵ میرانى هیچ پێشبینییه‌كى بۆ ئه‌و كورسیانه‌ نه‌بوو كه‌ پارتى ده‌توانێ به‌ده‌ستیان بهێنێ، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانى پارتى جێگیره‌ و گوتیشى، "پێشبینى ده‌كه‌ین چوار تا پێنج كاندیدى عه‌ره‌بمان ده‌ربچێ".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین