پارێزگارى پێشووى مووسڵ : په‌كه‌كه‌ ده‌ست ده‌خاته‌ هه‌ڵبژاردنى عێراق کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى پێشووى مووسڵ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ته‌واو زاڵه‌ و ده‌ست له‌ كاروبارى هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌دات و كاندیده‌كان بۆ خه‌ڵك دیارى ده‌كات".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌ مووسڵ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چه‌ندان پێشێلكاریى و دیارده‌ى نه‌رێنى ده‌كات.

له‌وانه‌ ئاشكراى كردووه‌ به‌رپرسێكى پێشووى مووسڵ كه‌ ئێستا كاندیده‌، هه‌ڵساوه‌ به‌ كڕینى 22 هه‌زار كارتى ده‌نگدان، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ 300 دۆلار، كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌كاته‌ مووچه‌ى 10 خولى په‌رله‌مانتارێك، كاندیدێكى تر سه‌ربازگه‌یه‌كى وه‌همى داناوه‌ و گوایه‌ گه‌نجان له‌ حه‌شد داده‌مه‌زرێنێ.

حه‌شد كارمه‌ندانى ناچار ده‌كات كارتى ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌ ئه‌گینا  له‌ ریزه‌كانى ده‌رده‌كرێن. 

ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى مووسڵ له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن كه‌وتووه‌ته‌ ژێر کاریگەری ده‌سه‌ڵات و پاره‌، له‌ هه‌ندێك شوێن هۆزه‌كان ئه‌و كاندیده‌ دیارى ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێت خه‌ڵك ده‌نگیان پێ بدات. نوجه‌یفى باس له‌ شنگال ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌ته‌واوى هه‌ڵبژاردن كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست په‌كه‌كه‌وه‌، ئه‌و كاندیده‌كان بۆ خه‌ڵك دیارى ده‌كات".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین